ڕۆژانه ده‌بیستین كه له وڵاتێك تابلۆى شێوه‌كارێكى جیهانى دۆزراوه‌ته‌وه و نرخێكى زۆرى كردووه‌و فرۆشراوه، ئێسته شێوه‌كارى كوردى گه‌شه ده‌كات و ده‌گاته جیهان و له ڕووى نرخه‌وه كێبڕكێی تابلۆ جیهانییه‌كان ده‌كات، ئه‌مڕۆ نوێترین و تازه‌ترین تابلۆى هونه‌رمه‌ند و شێوه‌كارى ناسراوى كورد "حوسێن كاكه‌یی" له وڵاتى به‌لجیكا نرخێكى زۆرى كردووه دواى ئه‌وه‌ى سه‌رنجى هاووڵاتییه‌كى بیانى بۆلاى خۆى ڕاده‌كێشێت.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 22 ى تشرینى یه‌كه‌م، شێوه‌كارى ناوبراو دواى فرۆشتنى تابلۆكه‌ى له به‌لجیكاوه به "وشه"ى ڕاگه‌یاند: "نوێترین كارى هونه‌ریم له بوارى شێوه‌كارى بریتییه له 18 پارچه به قه‌باره‌ى 30 به 30 و به كه‌ره‌سته‌ى ئه‌كریلیك له‌سه‌ر كانڤاس دروست كراوه، پانۆرامایه‌كى پانتاییه باس له به‌رینى و دڵڕفێنى ده‌ریا ده‌كات بهلرفهى ڕه‌نگ و قوڵایی ئاسمانى، به‌گشتى ئه‌و تابلۆیه یه‌ك ده‌ربرینه له چه‌ندین كات و گۆشه‌ى جیاواز و له كاتى جیاوازدا، ئه‌و تابلۆیه‌م له گه‌له‌رییه‌ك نمایش كردن له وڵاتى به‌لجیكا كه‌م كه‌س قه‌درى گرت، چونكه به‌رهه‌مى كهركووكهك، كوردێك كوردستانییه‌ك بوو".
تابلۆیه‌كه به بڕى چوار هه‌زار دۆلار فرۆشراو كه هاووڵاتییه‌كى بیانى به‌لجیكى كڕیارى بوو، تازه ئه‌و تابلۆیه دروست كراوه و به‌رهه‌مى ئه‌مساڵى هونه‌رمه‌نده.
زیاتر گووتى: "تا ئێسته سه‌دان تابلۆم فرۆشراوه و كار و به‌رهه‌مه‌كانم له ماڵانى ئه‌وروپییه‌كان هه‌ڵواسراون، شێوه‌كارى كورد له من به‌تواناتر هه‌یه، به‌ڵام به‌بێ ناز كه‌توون و كه‌س نرخ نادات بهتابلۆیان و بگڕه به‌خۆڕایی ده‌یانه‌وێت، ئه‌وه‌ش كوشنده‌یه و یاردهیهكى زیانبه‌خشه، ئه‌وه نابێته ته‌رازوو بۆ به‌راوردكردن له نێوان ئه‌وروپا و لاى خۆمان، بینه‌ر و هونه‌رمه‌ندى كڕیار له دۆخ و بوارێكى جیاوازه‌وه ده‌ڕواننه هونه‌رى شێوه‌كارى و داهێنان".
شێوه‌كارى "حوسێن كاكه‌یی" یه‌كێكه له شێوه‌كار و گرافیك سازه ناسراوه‌كانى كورد و خاوه‌ن چه‌ندین پێشانگاى شێوه‌كارییه له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ى وڵات و چه‌ندین تابلۆى فرۆشراوه، له شارى كه‌ركوك له ساڵى 1959 له‌دایك بووه و ده‌رچووى ئه‌كادیمى هونه‌ره جوانهكانه له ساڵى 2009 به‌شى گرافیكى ئازادى له وڵاتى به‌لجیكا ته‌واو كردووه.
هه‌ولێر/ شاخه‌وان شێخانى