ده‌رهێنه‌رى بوارى كلیپ و سینه‌ماى ناسراوى كورد "پێشڕه‌و نه‌به‌رد میرزا"، كارى كلیپكردن بۆ گۆرانییه‌كى نوێی كچه سویسڕییه‌ك ده‌كات له‌گه‌ڵ چه‌ند هونه‌رمه‌ندێكى بیانى.
ده‌رهێنه‌رى ناوبراو له سویسراوه به "وشه"ى ڕاگه‌یاند: "دوایین كارى هونه‌ریم بریتییه له به‌رهه‌مهێنان و وێنه‌گرتنى ڤیدیۆ كلیپێكى نوێی گۆرانى له ژێر ناوى "فوونى" له گوتن و تۆماركردنى كچه هونه‌رمه‌ند و گۆرانیبێژى سویسڕى (شاێنه)، ئه‌و به‌رهه‌مه له ئاواز و گیتارى هونه‌رمه‌ندى ناسراوى سویسرىِ كریتیان فۆتشه و له تێكستى مۆنیا و هه‌ریه‌ك له میوزیكژه‌نان ماتهایس لینكێ به ئامێرى میوزیكى كه‌مان و جیان جاڵۆ به‌ئ امێرى زه‌ڕب و ماستێرینگ ئێریك مێرتز و ماهیر ئه‌لبونى یاریده‌ده‌رى وێنه‌گرتنه و له كارى وێنه‌گرتن و مۆنتاژى منه".
زیاتر گوتی: "ئه‌و گۆرانییه به زمانى تایبه‌تى قه‌ره‌جه‌كانى سویسڕایه، چونكه كچه‌كه قه‌ره‌جه به جلوبه‌رگى خۆشیانه‌وه گۆرانییه‌كه‌ى گوتووه و تۆمارى كردووه و به‌یێنیش ناو ده‌برێت له‌و وڵاته، ئه‌و به‌رهه‌مه له وڵاتى سویسڕا كارى بۆ كراوه، گۆرانیبێژه‌كه خاوه‌ن چه‌ندین كۆنسێرته و بڕیاره به‌روارى 10/11 كۆنسێرتێكى تر له شارى زویرخى له وڵاتى سویسڕا ساز بكات".
شایه‌نى باسه ده‌رهێنه‌رى ناوبراو له وڵاتى سویسڕا و ده‌ژێت و توانیوویه‌تى وه‌ك كه‌سێكى چالاك ماوه‌ى كه‌متر مانه‌وه‌ى ساڵێك له‌و وڵاته فیلمێكى دۆكیۆمێنتارى سه‌باره‌ت به نه‌هامه‌تییه‌كانى ڕێگه‌ى قاجاخ و كۆچبه‌ران به‌رهه‌مبهێنێت و ببێته جێگاى سه‌رنجى سویسڕییه‌كان.
هه‌ولێر/ شاخه‌وان شێخانى