هونەرمەندی باكوری كوردستان "ڕۆژین"، لە نوێترین دەرکەوتنیدا لەگەڵ هونەرمەندی بەناوبانگی تورکیا (سبیل جان) دەردەکەوێت، سبیل جان وێنه‌كه‌ى له واڵى تایبه‌تى خۆیى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبووك بڵاو ده‌كاته‌وه ناڕه‌زایه‌تى زۆرى ڕووبه‌ڕووى ده‌بێته‌وه.
هه‌وادارانى سبیل جان تووڕه‌ى خۆیان ده‌رده‌بڕن به‌وه‌ى وێنه‌ى له‌گه‌ڵ كچێكى چیایی كورد گرتووه و پێى ده‌ڵێن، تۆ زۆر له‌و گه‌وره‌ترى نه‌ده‌بوو بێڵى وێنه‌ت له‌گه‌ڵ بگرێت.
نابراو له‌سه‌ر وێنه‌كه‌ى بۆ وه‌ڵام دانه‌وه‌ى هه‌موو تووڕهییهكان نووسیوویه‌تى له‌گه‌ڵ هاوڕێكه و پشتێكم.
سبیل جان یه‌كێكه له ناودارترین هونه‌رمه‌نده‌كانی توركیا و خاوه‌نی جوانییه‌كی سه‌رنجڕاكێش و ده‌نگێكی خۆشه، له هه‌مان كاتدا ئه‌كته‌رێكی ناسراوی نێو فیلم و دراماكانی توركیایه، ئه‌م خانمه له ساڵی 1970 له دایك بووه، دوو جار ژیانی هاوسه‌رگیری پێک هێناوە وهه‌ردوو جاره‌كه‌ش جیابووه‌ته‌وه.
سبیل جان سه‌ره‌تا وه‌ك سه‌ماكار ده‌ستی به‌كاری هونه‌ری كردووه، له ته‌مه‌نی 14 ساڵیدا بۆ یه‌كه‌م جار ده‌ستی به گۆرانی گوتن كردووه، بۆ یه‌كه‌م جاریش له ساڵی 1987 یه‌كه‌م ئه‌لبوومی بڵاو كردووه‌ته‌وه، دوو جارهاوسهرگیری كردووه خاوه‌نی دوو كوڕ و كچێكه و تا ئێسته زیاتر له 20 ئه‌لبوومه هه‌یه و ێڕای به‌شداری له چه‌ندین فیلم و دراما، كه دیارترینیان درامای "بێریڤان" بوو.
ماوه‌یه‌كه زۆرترین كات له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندی ناوداری جیهانی ئیبراهیم تاتڵیسێس ده‌رده‌كه‌وێت و له میدیاكانی توركیا بهخۆشهویسته نوێیه‌كه‌ی ئه‌و ناوی ده‌به‌ن.