هونەرمەندی ناسراوی كورد "شەماڵی عەبە ڕەش"، تەمەنی گەیشتووه‌تە 63 ساڵ و له واڵى تایبه‌تى خۆیى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبووك هه‌ندێك نهێنى ژیانى هونه‌رى كه‌سى خۆی بۆیه‌كه‌م جار بڵاو ده‌كاته‌وه.
شەماڵی عەبە ڕەش، له‌گه‌ڵ بڵاوكردنه‌وه‌ى وێنه‌یه‌كى نوێى خۆی نووسیوویه‌تى: "نواندن لای من تام و چێژی تایبەتی خۆی هەیە، شانۆ بێت یان دراما یان سینەما، تەنیا لەوەیا جیاوازی هەیە لای من شانۆ ڕاستەخۆیە، بەڵام دراما و فیلم ئامێرێک لە نێوان تۆ و بینەردا هەیە، لە بارەی سەرکەوتنیشەوە ئەکتەر لە هەریەکێکیان کار بکات پێوەندی بە جۆری جوڵەی دەم و جەستەوە هەیە، زۆر کات لە شانۆدا پێویستە دەنگ بەرز بکەیتەوە، بەڵام لە سینەما و دراما تۆ پابەند کراویت بە کادیرێک و جوڵەکانی ئەکتەر سنووردارە، بەڵام وەکو حەز، حەزم لە هەموو بوارەکانە هەر چەندە بینەر دەتوانێت دیاری بکات لە کامیاندا سەرکەوتووترم".
ناوبراو زیاتر نووسیوویه‌تى: "هەست دەکەم بینەر لە شانۆ تۆراوە و هۆکارەکەی هونەرمەند خۆیەتی، هەروەها وڵاتەكەشمان پڕە لە ته‌نگژه، ئەزموونی ئێمە سەرکەوتووە و هیچ کێشەیەکمان نەبووە، گرنگترین شتیش قبووڵکردنی یەکترییە، کاتێک پێکەوە کار دەکەین لە هاوژینی دەردەچین و دەبینە دوو هاوڕێی هونەری".
شەماڵی عەبەڕەش له كۆتایدا ئاماژه‌ى به‌وه كردووه: "کە تازە هاوسەرگیرم کرد بوو لەگەڵ باوکم دەژیام کە ئەچوومە دەرەوە پێم عەیبە بوو سواری پاس بم، چونکە تەنیا پارەی یەک نەفەرم پێ‌بوو، زۆرجار ئەگەر کەسێکی ناسراو سەرکەوتایە ئەبوو بەشەرم بۆم، چونکە پارەی ترم پێ نەبوو".
ئه‌و هونه‌رمه‌نده یه‌كێكه له هونه‌رمه‌نده هه‌ره ناسراوه‌كانى كورد و له زۆربه‌ى دراماكانى كوردستان ڕۆڵى پیاوێكى تووند و باوكێكى خراپ ده‌گێڕێت ئێسته له ده‌روه‌ى وڵات ده‌ژى، هونەرمەند شەماڵی عەبەڕەش كە وەك مێوانێك بەشداری لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی سلێمانیدا كرد بو له ماوه‌ى ڕابردوو ئاشكراى كردبوو : "ساڵی داهاتوو بەشداری لە فێستیڤاڵی خولی سێیەمدا دەكات و سەرەتای ساڵی داهاتوو دەست بە كاری نوێی هونەری دەكات، نه‌شى شارده‌وه لە تەواوی تەمەنی هونەرییدا یەكەمجارە بەسەر فەرشی سووردا بڕوات".