شێفێكی ئیتاڵی به‌ناوی Matteo Stucchi به‌هۆی شێوازه سه‌یره‌كه‌ی له‌كاتی ڕازاندنه‌وه‌ی خواردنه‌كاندا، ناوبانگی ده‌ركردووه.
ئه‌و شێفه وێنه‌ی خواردنه‌كانی ده‌گرێت و له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوی ده‌كاته‌وه و سه‌رنجی زۆر كه‌س بۆ خۆی ڕاده‌كێشێت.
ماتیۆ، خواردنه‌كانی به دیزاینێكی جوان ده‌ڕازێنێته‌وه و دیمه‌نێكی سه‌رنجڕاكێش و جیاوازیان پێ ده‌به‌خشێت، ئه‌مه‌ش سه‌رنجی هه‌مووانی بۆلای خۆی ڕاكێشاوه و فرۆشی خواردنه‌كانی ڕووی له زیادبوون كردووه، به‌هۆی ئه‌و هونه‌ره جوانه‌ی له‌كاره‌كه‌یدا به‌كاریده‌هێنێت.
له‌گه‌ڵ خواردنه‌كاندا شێوه‌ی مرۆڤی بچووك به‌كاردێنێت و ئه‌مه‌ش دیمه‌نێكی سه‌یری به خواردنه‌كان داوه.
سه‌رچاوه: jbcnews