ئه‌ندامێكی لێژنه‌ی دارایی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئاشكرای كرد، حكوومه‌تی عێراق بڕیاریداوه رێژه‌یه‌كی زیاتر له مووچه‌ی كارمه‌ندانی حكوومه‌تی عێراق ببڕێ و ئه‌و پاره‌یه‌ی ده‌بڕدرێ به حه‌شدی شه‌عبی بدرێ، پاره بڕاوه‌كه مووچه‌ی كارمه‌ندانی كه‌ركووكیش ده‌گرێته‌وه.
سه‌رحان سلێڤانه‌یی ئه‌ندامی لێژنه‌ی دارایی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، ساڵی پێشتر رێژه‌ی 3% مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران بۆ حه‌شدی شه‌عبی و ئاواره‌كان ده‌بڕدرا، بۆ ئه‌مساڵ و له پرۆژه یاسای بودجه‌ی 2017 ئه‌و رێژه‌یه بۆ 4.8% مووچه‌ی كارمه‌ندانی عێراق به‌رزبووه‌ته‌وه، ئه‌و بڕه‌ش كه له مووچه‌ی كارمه‌ندان ده‌بڕدرێت.
هه‌روه‌ها گوتی، ئه‌و بڕیاره فه‌رمانبه‌رانی كه‌ركووكیش ده‌گرێته‌وه، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه كه‌ركووك له‌لایه‌ن پێشمه‌رگه‌وه ده‌پارێزرێت نه‌ك حه‌شدی شه‌عبی.
حەشدی شەعبی لە 13ی حوزەیران/یۆنیۆی 2014 لەسەر بنەمای فەتوایەكی عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای نەجەف بۆ پاراستنی شوێنە ئاینییە پیرۆزەكانی شیعە و پاڵپشتیكردنی سوپای عێراق دامەزرا، ژمارەیان 140 هەزار چەكدار دەبێت و بودجە و چەكیان لەلایەن حكوومەتی عێراقەوە بۆ دابین كراوە و لەمیانەی بەشدارییان لە شەڕەكانی ئەنبار و تكریت و فەلووجە و ناوچەكانی دیالە و باشووری كەركووك پێشێلكاری گەورەیان بەرامبەر بە یاساكانی جەنگ و بنەماكانی مافی مرۆڤ ئەنجام داوە، لە تكریت ماڵ و سامانی خەڵكیان دزی و لە فەلووجە بە مووشەك هاووڵاتییانی مەدەنیان بۆردمان كرد و لە دیالە و ناوچەكانی تریش نزیكەی 250 مزگەوتیان وێران كردووە و تەقاندوویانەتەوە.
هه‌ولێر/ بڵند ئیبراھیم
باز