بهگووتهی پسپۆرانی بواری تهندروستی و دهروونی دڵەراوکێی ژنان لە کاتی دووگیانیدا کاریگەری خراپی لەسەر کۆرپەلەی کچ دهبێت، بەشێوەیەک لە تەمەنی باڵق بووندا تووشی نەخۆشی خەمۆکی دەبێت.
پزیشکان هۆکاری ئەمە دەگەڕێننەوە بۆ زیادبوونی هۆرمۆنی کۆرتیزوڵ لە لەشدا، بەشێوەیەک کە پێوەندی نێوان دوو بەشی تایبەتی مێشک دەپسێت، ئەو خانمانەی پێوەندی نێوان ئەم دوو بەشە لە مێشکیاندا لاوازە زۆرتر تووشی ئەم حاڵەتە بوون.
توێژەران لە سەر ئەوەی ئەم حاڵەتە بۆ تەنها لەنێو کچاندا هەیە هۆکارەکە دەگەڕێننەوە بۆ جیاوازی مێتابولیسم (زیندەچالاکی)ی لەشی مرۆڤەکان.
بۆگەیشتن بەم ئەنجامە توێژەران لە 3 قۆناغدا توێژینەوەیان لەسەر 60 منداڵی کور و کچ ئەنجامداوە، ئەم منداڵانە لە کاتی لە دایکبوونیانەوە هەر لە سەرەتای منداڵییەوە لەژێر چاودێری پزیشک بوون و رێژەی کۆرۆتیزۆڵی جەستەی ئەو منداڵانە لەسەرەتای تەمەنی منداڵییەوە پێوانە کراو.
له ئهنجامی پێوانه كردنهكهدا دەرکەوت هەندێ لە منداڵە کچەکان ئەم هۆرمۆنە لە ناو جەستەیاندا زۆرە و لە تەمەنی 17ساڵییەوە سکانی میشکی بەشداربوانیان کرد و دەرکەوت پێوەندی نێوان دووبەشی مێشکیان سستە و ئەو منداڵە کچانەی دایکیان لە کاتی دووگیانبووندا دڵەراوکێیان بووە زووتر و زیاتر تووشی خەمۆکی هاتبوون. بەڵام ئەمە بۆ منداڵە کورەکان راست نەبوو.
takvim