109 حزبی سیاسی لە عێراق هەن

:: PM:04:25:10/10/2016 ‌
كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان لە عێراق ئاشكرای كرد، تا ئێستە ژمارەی ئەو حزبانەی ناویان لە فەرمانگەی پارت و رێكخراوە سیاسییەكان تۆماركردووە 109 حزبی سیاسیین.

بەڕێوەبەری ناوەندی هەڵبژاردنەكان موسەنا موعتەمد موسەوی ئاشكرای كرد، تا ئێستە 109 حزبی سیاسی ناویان لە كۆمیسیۆن تۆماركراوە و لەو رێژەیەشدا 60 حزبی سیاسی لە هەڵبژاردنەكانی پێشوودا پەسەندكراون و بەشداریان كردووە، لەو ماوەیەدا 49 حزبی نوێ ناویان تۆماركردووە.

هەروەها گوتی، تەواوی حزبەكان بەگوێرەی رێنمایی و مادەكانی یاسای حزبەكان مامەڵەیان لەگەڵ دەكرێ كە ساڵی ڕابردوو لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق یاساكە دەرچوێنرا.

ئاماژەی بەوەش دا، هەر حزبێك رێنمایی و مادەكانی یاساكە نەیگرێتەوە ئەوا پەسەند ناكرێن و بەگوێرەی رێنماییەكانی ناو یاساكەش پێویستە هەر حزبێك پێویستە هەزار ئەندامی هەبێ و سەرچاوە داراییەكانی ئاشكرا بكات و تەواوی مەرجەكانی یاساكەی تێدا بێت.

لە 30 نیسان/ئەپرێلی 2014 دوا هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئەنجام درا و بەگوێرەی قسەكانی ئەو بەرپرسەی كۆمیسیۆن بێ، لە 2014ەوە تا 2016 واتە لە ماوەی دوو ساڵدا 49 حزبی سیاسی لە عێراق دروستبوون و ناویان تۆماركراوە.

وشە/پێگەی ئیخبارییە. و:باز ئەحمەد.


وشە - باز ئه‌حمه‌د