بەبڕوای رۆناڵدۆی ئەفسانە ئەمساڵ كێ تۆپی زێڕین دەباتەوە؟
رۆناڵدۆی ئەفسانەی بەڕازیل پێیوایە كریستیانۆ رۆناڵدۆی ئەستێرەی پورتوگالی و یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی ئەمساڵ خەڵاتی تۆپی زێڕین وەك باشترین یاریزانی 2016ی جیهان دەباتەوە.
رۆناڵدۆ لە چاوپێكەوتنێكدا بۆ وارگەی (فۆر فۆر تو)ی ئینگلیزی گوتی: بۆ ئەمساڵ ئەگەر بەدەست من بێت كریستیانۆ لەبەرامبەر لیۆنێل میسی هەڵدەبژێرم، چونكە ئەوەی دوایی ئەمساڵ هیچی نەبردەوە.
كریستیانۆ ئەمساڵ ئاستێكی نموونەیی پێشكەش كرد و لەگەڵ یانەی ریال مەدرید ناسناوی ژمارە 11ی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپای بردەوە، هەروەها لەگەڵ هەڵبژاردەی پورتوگالیش بۆ یەكەمجار لە مێژوودا جامی نەتەوەكانی ئەوروپای بەدەستهێنا.
كریستیانۆ پێرێ دووشەم بەفەرمی گرێبەستەكەی لەگەڵ یانەی ریال مەدرید تا ساڵی 2021 نوێ كردەوە، ئەو ئەستێرەیە ئاماژەی بەوەدابوو كە لە تەمەنی 41 ساڵی بەیەكجاری واز لە یاریكردنی تۆپی پێ دێنێ.
لەمبارەیەوە رۆناڵدۆی ئەفسانە گوتی: لەبارەی تەمەنەوە ئەمە بۆ چوونی خۆیەتی، بەڵام پێمباشە كریستیانۆ هەر لە یانەی ریال مەدرید بمێنێتەوە و هەر لەوێش كۆتایی بە ژیانی وەرزشی بێنێ.
وشە -
ئامانج ئهكرهم