هاوكاری بەسەر 460 قوتابی و هەزار و 427 خێزانی ئاوارە دابەش دەكرێت

:: PM:02:09:09/11/2016 ‌

دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە هەماهەنگی لەگەڵ رێخراوی نێودەوڵەتی ئارامی بۆ فریاكەوتن ARAMIC RELEF INTERNATIONAL، هەڵستان بە دابینكردنی پێداویستیی خوێندن بۆ 460 قوتابیی قۆناغی بنەڕەتی لە چیای شنگال.

ئەمڕۆ چوارشەم رێكەوتی نۆی نۆڤێمبەر/تشرینی دووەم، ئەو دوو رێخكراوە هەستان بە دابەشكردنی جانتا و پێداویستییەكانی خوێندن بۆ ئەو ژمارە قوتابییە لە چیای شەنگال، كە ئەو قوتابییانە هی قوتابخانەكانی بارزانی و قەندیلن.

لەلایەكی ترەوە هەر ئەمڕۆ چوارشەم، دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە هەماهەنگی لەگەڵ بەرنامەی جیهانی خۆراك WFP، هەستان بە دابەشكردنی بەشە خۆراكی مانگانە بەسەر هەزار و 427 خێزانی ئاوارەی كەمپی گەرماوا لە سنووری شارۆكەی شێخان، كە ئەو بەشە خۆراكە پێك هاتبوو لە هەریەكە لە پێداویستییەكانی نۆك، پاقلە، ساوار، شەكر، زەیت، خوێ و برنج.


وشە - ئه‌ همه‌د كه‌یفی