د. محه‌مه‌د حه‌سه‌ن پزیشكی پسپۆڕی نه‌خۆشییه‌كانی منداڵان، له دیدارێكی "وشه"دا هۆكاره‌كانی زه‌ردوویی و چاره‌سه‌ر و مه‌ترسییه‌كانی بۆ سه‌ر منداڵ و دایكه‌كه ڕوون ده‌كاته‌وه. ئه‌و پزیشكه پسپۆڕه ڕای ده‌گه‌یه‌نێت، زه‌ردوویی له سه‌ره‌تای ده‌ركه‌وتنی نیشانه‌كانیدا به‌ئاسانی چاره‌سه‌ر ده‌كرێت و ئه‌گه‌ر به زوویی و له‌كاتی خۆیدا چاره‌سه‌ر نه‌كرێت، ده‌بێته هۆكاری مردنی منداڵ.
زه‌ردوویی چییه له منداڵی تازه له‌دایكبوودا؟
نیشانه‌یه‌كی نه‌خۆشییه كه ده‌كرێت له هه‌موو ته‌مه‌نێكدا ڕوو بدات، تووشبووه‌كه ڕه‌نگی پێستی زه‌رد له‌گه‌ڵ سپێنه‌ی چاویدا هه‌ڵده‌گه‌ڕێت. ئه‌م نیشانانه بۆ منداڵی تازه له‌دایكبوون به‌هه‌مان شێوه‌یه، ئه‌م نیشانانه ئاگادارمان ده‌كاته‌وه له هه‌بوونی نه‌خۆشییه‌كه كه پێویست ده‌كات به‌زووترین كات بخرێته ژێر چاودێری پزیشكه‌وه، ئه‌گه‌ر نا ژیانی تووشبووه‌كه ده‌كه‌وێته مه‌ترسییه‌وه.
نیشانه‌كانی چین؟ ئایا كاتێك منداڵ له دایك ده‌بێت ڕاسته‌وخۆ هه‌ست به‌وه ده‌كرێت زه‌ردوویی هه‌یه؟
نیشانه‌كانی بریتین له زه‌ردبوونی پێست و هه‌روه‌ها سپێنه‌ی چاو، كاتێك كاریگه‌ری ده‌كاته سه‌ر پێستی منداڵ، ئه‌و كاته منداڵه‌كه به‌ته‌واوی پێیه‌وه دیار ده‌بێت، چونكه ناتوانێت شیر بخوات و بێهێز ده‌بێت و جووڵه‌ی زۆر كه‌م ده‌بێت و منداڵه‌كه به‌ته‌واوی ده‌كه‌وێته باری نه‌خۆشییه‌كی قووڵه‌وه.
هۆكاری تووشبوونی منداڵ به زه‌ردوویی چییه؟ ئایا به كۆرپه‌ڵه‌یی له‌ناو سكی دایكی تووشی ده‌بێت یان له‌كاتی له دایكبوونه‌كه‌دا؟
هه‌ندێك جار به‌هۆی جیاوازیی گرووپی خوێنی دایكه‌كه له‌گه‌ڵ منداڵه‌كه‌دا ده‌بێت له‌ڕووی "سالب و موجه‌ب"ه‌وه، هه‌ندێك جاریش به‌هۆی كه‌می به‌رگری و زوو تێكشكانی خڕۆكه سووره‌كانی خوێن ڕوو ده‌دات، هه‌ندێك جاریش به‌هۆی نه‌خۆشكه‌وتنی (كوێره ڕژێنه‌كان) و هه‌وكردنی ڤایرۆس و هه‌ندێك جاریش به‌هۆی شیری دایكه‌وه. كۆرپه‌ڵه له‌ناو سكی دایكی‌دا كاتیك مه‌ترسی زه‌ردوویی له‌سه‌ر ده‌بێت، كه منداڵی پێشووی دایكه‌كه تووشی زه‌ردوویی هاتبێت و دایكه‌كه چاره‌سه‌ری پێویستی وه‌رنه‌گرتبێت.
چ كاتێك پێویسته منداڵی تووشبووی زه‌ردوویی ببرێت بۆ لای پزیشك و چاودێری بكرێت؟
هه‌ر له سه‌ره‌تای هه‌ستكردن به نیشانه‌كانی، پێویسته تووشبووه‌كه بخرێته ژێر چاودێری پزیشكییه‌وه، چونكه له‌و كاته‌دا چاره‌سه‌ری ئاسانه، زه‌ردوویی ئه‌گه‌ر هۆكاری تووشبوونه‌كه‌ی زۆر قورس نه‌بێت و له سه‌ره‌تای ده‌ركه‌وتنیدا به‌زوویی فریای چاره‌سه‌ر بكه‌ویت، له‌ڕێی ئامێری ڕووناكی تایبه‌ته‌وه (phototherapy) كه تیشكی تایبه‌تی چاره‌سه‌ركردنی تێدایه چاره‌سه‌ر ده‌كرێت، به‌ڵام له‌دوای ده‌ركه‌وتنی نیشانه مه‌ترسیداره‌كانی، چاره‌سه‌ركردنی گران ده‌بێت، بگره ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌ری زۆر دوا بكه‌وێت ده‌بێته هۆی مردنی منداڵه‌كه.
شووشتنی منداڵ كاریگه‌ری باش یا خراپی هه‌یه له‌سه‌ر زه‌ردوویی؟
نه‌خێر، كاریگه‌ری خراپی نییه و ده‌توانرێت منداڵ بشۆرێت، چونكه كاریگه‌ری باشی هه‌یه، منداڵ به‌هۆیه‌وه ده‌پارێزرێت له تووشبوون به میكرۆبی نه‌خۆشییه‌كانی تر.
مانه‌وه‌ی زه‌ردوویی تا چه‌ند كاریگه‌ری له‌سه‌ر منداڵی تازه له دایكبوو هه‌یه؟
مانه‌وه‌ی زه‌ردوویی هه‌ندێك جار ئه‌گه‌ر ڕێژه‌ی زه‌ردوویییه‌كه كه‌م بێت، ئه‌وا هیچ هۆكارێكی مه‌ترسیداری نابێت، ئه‌گه‌ر له‌ژێر چاودێری پزیشكی پسپۆڕی منداڵاندا چاودێری بكرێت ماوه‌ی دوو هه‌فته تا مانگێك زه‌ردوویییه‌كه كه‌م ده‌بێت و نامێنێت، به‌ڵام پێویسته ڕێوشوێنی ته‌واو ته‌ندروست بگیرێته به‌ر بۆ چاره‌سه‌ركردنی هه‌موو هۆكاره‌كانی، چونكه هه‌ندێك جار هۆكاری تر له پشت ئه‌م نه‌خۆشییه هه‌یه.
ئایا هه‌موو جۆره زه‌ردوویه‌ك له منداڵ له كوردستاندا چاره‌سه‌ری هه‌یه؟
بۆ چاره‌سه‌ركردنی زه‌ردوویی هه‌موو جۆره چاره‌سه‌رییه‌ك له كوردستان هه‌یه، ته‌نیا له یه‌ك دۆخدا نییه، ئه‌ویش ئه‌گه‌ر هۆكاری تووشبوونی زه‌دوویییه‌كه له‌و منداڵه‌دا هۆكارێكی قورس و گه‌وره بێت، له‌و بارودۆخه‌دا نه‌خۆشییه‌كه زۆر قورس ده‌بێت نه‌ك ته‌نیا له كوردستان، به‌ڵكو له ده‌ره‌وه‌ی كوردستانیش چاره‌سه‌ری ئه‌سته‌م ده‌بێت.
چ كاتێك زه‌ردوویی ده‌بێته هۆی مردنی منداڵ؟
ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌ركردنه‌كه‌ی دوا كه‌وت، ئینجا ئه‌گه‌ر به‌هۆی پشتگوێخستن یان دره‌نگ زانین بێت به‌هۆی دواكه‌وتنی هۆكاره‌كانییه‌وه، ئه‌وكاته ڕێژه‌ی ماده‌ی (bilirubin) له ناو مێشكی منداڵه‌كه‌دا زیاد ده‌كات و ده‌نیشێت، ئه‌مه‌ش له منداڵی تووشبوودا ده‌بێته هۆی (ئیفلیجی یا له‌كاركه‌وتنی مێشك یان مردن) بۆیه پێویسته به‌زووترین كات زه‌ردوویی چاره‌سه‌ر بكرێت.
ڕێژه‌ی تووشبوونی منداڵان به زه‌ردوویی له‌م ساڵانه‌ی دوایی ڕوو له هه‌ڵكشانه یان نا؟ ئایا ئه‌و ڕێژه‌ی تووشبوونه‌ی له كوردستان هه‌یه هاوشێوه‌ی وڵاتانی تره؟
حاڵه‌تی زه‌ردوویی به به‌رده‌وامی هه‌یه، ناتوانرێت پێوانه بكرێت له نێوان ڕێژه‌ی ساڵه‌كاندا، به‌ڵام زه‌ردوویی به‌گشتی له كوردستان له وه‌رزی هاویندا ڕێژه‌كه‌ی به‌رز ده‌بێته‌وه، هۆكاره‌كه‌ی ناڕوونه، چونكه تا ئێسته‌یش توێژینه‌وه‌ی له‌باره‌وه نه‌كراوه، له كوردستان ڕێژه‌ی تووشبوونی زه‌ردوویی به به‌راورد به‌وڵاتانی ده‌ره‌وه كه‌متره و زه‌ردوویی له كوردستان به‌ته‌واوی له‌ژێر كۆنتڕۆڵدایه.
زه‌ردوویی له منداڵدا هیچ كاریگه‌رییه‌كی له‌سه‌ر دایكه‌كه هه‌یه؟
بێگومان زه‌ردوویی كاریگه‌ری ڕاسته‌وخۆی بۆ سه‌ر ته‌ندروستی دایكه‌كه و منداڵی دوای خۆیشی ده‌بێت، بۆیه ئێمه وه‌ك پزیشك هه‌میشه هۆشداری خۆپاراستن و چاودێریكردنی ته‌ندروستی دایكان ده‌كه‌ین، ده‌بێت دایكه‌كه ڕاسته‌وخۆ چاره‌سه‌ر وه‌ربگرێت، به‌هه‌مان شێوه له كاتی دووگیانبوونی دووه‌میشدا، به‌تایبه‌ت ئه‌و دایكانه‌ی نه‌خۆشیی (شه‌كره یا فشاری خوێن)یان هه‌یه كه ده‌بێت له‌كاتی دووگیانی‌دا به به‌رده‌وامی چاودێری ته‌ندروستیی خۆیان بكه‌ن.
وشه/ ئیڤان عه‌بدوڕه‌حمان