گەنجێكی شیلادزێ تراكتۆرەكەی كردووە بە شۆفڵ

:: AM:09:50:23/10/2017 ‌

لە شارەدێی شیلادزێی سەر بە شارۆكەی ئامێدی، گەنجێك كە كار لە بواری دروستكردنی خانوو و چیمەنتۆ و كۆنكرێتكردن دەكات، داهێنانێكی ناوازەی ئەنجام داوە و تراكتۆرەكەی كردووە بە شۆفڵ و هەموو ئیشەكانی خۆی پێ جێبەجێ دەكات.

یوسف ئیبراهیم ئەرتشی ئەو گەنجەی شارەدێی شیلادزێیە و بۆ "وشە" گوتی، دوای ئەوەی توانیم پێشەوەی تراكتۆرەكەم بكەم بە شۆفڵ، ماوەی ساڵێكە زۆر ئاسانكاری بۆ كارەكەم كردووە و دەتوانم ئیشوكارەكانم بە خێرایی ڕابپەڕێنم، پێش ئەوەی ئەو كارە بكەم، شۆفڵێكی بچووكم هەبوو و هەموو ڕۆژ لە كار دەكەن و زۆر كێشەی بۆ دروست دەكردم و بە تەواوی شەكەتی كردبووم، بۆیە بیرم لەوە كردەوە شۆفڵەكە بفرۆشم و شۆفڵێك بە تراكتۆرەكەوە بلكێنم و دروستی بكەم.

هەروەها گوتی، زیاتر لە دوو هەزار و 800 دۆلارم لە دروستكردنی شوفڵێك و بەستنەوەی بە تراكتۆرەكەم خەرج كردووە، ئێستە بە تەواوی ئاسوودەم، چونكە شۆفڵەكە هیچ لە كار ناكەوێ و بەندە بە كاركردنی تراكتۆرەكە، جەگ و سۆندەی گەیەنەر و هەموو كەلوپەلەكانم لەگەڵ تراكتۆرەكەم پێوەست كردووە، دەتوانم هەر لە ڕێی تراكتۆرەكە هەموو كارێكی پێ بكەم و دەتوانێ چوار تۆن هەڵبگرێ و بەرزی بكاتەوە، ئەمە جگەلەوەی كارەكانی خۆمی پێ جێبەجێ دەكەم، هاوكات لە هەر شوێنێك ڕێیەكی ناخۆشم بێتە بەردەم، دەتوانم بە شۆفڵەكە ڕێیەكەی بەردەمم خۆش بكەم و پێیدا بڕۆم.

ئامێدی/نەوزاد هلۆری.












وشە - باز ئه‌حمه‌د