زۆر له ئێمه به‌تایبه‌ت گه‌نجه‌كان كێشه‌ی بێده‌نگییان هه‌یه، ناتوانن به ڕاشكاوی قسه‌ی دڵیان بكه‌ن، له به‌رامبه‌ر كه‌سی بێگانه‌دا قسه بكه‌ن، ئه‌مه‌ش وای كردووه هه‌ست به كه‌می خۆیان بكه‌ن، چه‌ند زیانێكیان به ژیانی تایبه‌تی خۆیان گه‌یاندووه.
ماڵپه‌ڕی "
سه‌یده‌تی" به‌م ئامۆژگارییانه، فێرت ده‌كات چۆن به‌سه‌ر بێده‌نگییه‌كه‌ت زاڵ بیت:
_ له‌ناو خێزانه‌كه‌تدا، ده‌ست بكه به گوتنی هه‌ندێك وشه‌ی تازه كه پێشتر نه‌تگوتووه، له بابه‌تی زۆربه‌یاندا ڕای خۆت بڵێ.
_ ئاگه‌داری هه‌ستی به‌رامبه‌ره‌كه‌ت به، قسه‌یه‌ك بكه كه له‌گه‌ڵ دانیشتن و كه‌سه‌كانی ئه‌وێدا بگونجێت.
_ ئه‌گه‌ر به قسه نه‌توانی خۆت به خه‌ڵك بناسێنیت، ده‌ست بكه به دانانی هه‌ژمار له تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی، چونكه نووسین و چاتكردن یارمه‌تیده‌رێكی گه‌وره‌ن بۆ كۆتاهێنان به بێده‌نگی.
_ له هه‌موو دانیشتنێكدا كه‌سێكی تێدایه باش ده‌زانێ قسه بكات، بیر له قسه‌كانی ئه‌و مه‌كه‌وه مه‌یكه به خاڵی لاوازی خۆت، چونكه ئه‌گه‌ر هه‌وڵ بده‌یت، ده‌توانی له‌ویش باشتر قسه له هه‌موو بابه‌تێكدا بكه‌یت.
_ باوه‌ڕت به خۆت هه‌بێت، باشتر وایه سه‌ره‌تا له‌ناو سێ چوار براده‌رتدا قسه‌كانت تاقی بكه‌یته‌وه، بزانیت توانای قسه‌كردنت گه‌یشتووه‌ته چ ئاستێك، ئه‌گه‌ر زانیت شه‌رمت له‌وان شكاوه، ئه‌وا دڵنیا به كاره‌كه‌ت ئاسان بووه‌ته‌وه.
_ له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی بێگانه قسه بكه، خۆتیان پێ بناسێنه و بابه‌تیان له‌گه‌ڵ بكه‌وه، ئه‌مه وا ده‌كات به ئاسانترین شێوه فێری قسه‌كردن و ده‌ربڕینی ڕای خۆت ببیت.