دره‌نگانی شه‌وی ڕابردوو میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی و سوپای پاسداران له شارۆكه‌ی خانه‌قین باوك و كوڕێكیان گولـله‌باران كرد و هه‌ردووكیان كوشتن، هه‌ردووكیشیان كارمه‌ندی ئاسایشی گه‌رمیانی یه‌كێتی بوون.
شایه‌تحاڵێكی ڕووداوه‌كه به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، له گوندی عه‌لی به‌گی سنووری شارۆكه‌ی خانه‌قین سه‌عات یه‌كی شه‌وی ڕابردوو باوك و كوڕێك كه هه‌ردووكیان كارمه‌ندی ئاسایشی گه‌رمیانی یه‌كێتین له‌لایه‌ن میلیشیاكانه‌وه ده‌ستڕێژی گولـله‌یان لێ كرا و كوژران.
هه‌روه‌ها گوتی، ئه‌و باوك و كوڕه سه‌ر له ئێواره له‌گه‌ڵ چه‌ند ماڵباتێكی شیعه له‌سه‌ر هه‌ڵكردنی ئاڵای شیعه له‌سه‌ر بانه‌كان كێشه و ده‌مه‌قاڵه‌یان دروست بووه و دواتر میلیشیاكان پێیان زانیووه و هاتوونه‌ته شوێنه‌كه و هه‌ردووكیان كوشتوون.
عه‌قید هیشام ئیسماعیل به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی خانه‌قین له‌وباره‌وه بۆ "وشه" گوتی، زانیارییه‌كان به وردی گه‌یشتوون و دوای ڕووداوه‌كه پۆلیس ده‌ستی به لێكۆڵینه‌وه كردووه و ته‌رمی كوژراوه‌كانیش گه‌یه‌نراونه‌ته پزیشكی دادوه‌ری.
جێی باسه، به‌رده‌وام به‌رپرسانی گرووپه ناپاكه‌كه‌ی ناو حزبێكی كوردستان له میدیاكانی خۆیان بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كه‌ن، كه كه‌ركووك و خانه‌قین و خورماتوو ئارامن و هیچ كێشه‌یان نییه و میلیشیاكانی تێدا نه‌ماوه، به‌ڵام ئه‌وه ده‌ری ده‌خات كه شه‌وێ ڕابردوو كارمه‌ندانی ئاسایشی گه‌رمیانی سه‌ر به یه‌كێتیش ژیانیان پارێزراو نییه، چۆن خه‌ڵكی به قسه‌كانیان بگه‌ڕێته‌وه ناوچه‌كان.
ڕۆژی 16ی ئه‌م مانگه تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ر به ڕێككه‌وتن و ده‌ستكێشی گرووپێكی ناپاكی ناو حزبێكی كوردستان میلیشیاكان كه‌ركووك و ناوچه كوردستانییه‌كانی خورماتوو و خانه‌قینیان داگیركرد و ده‌ستیان به تاڵانی سوتاندنی ماڵی كورد و ده‌ستدرێژی بۆ سه‌ر ژن و ئافره‌تانی كورد كرد و كوشتوبڕی خه‌ڵكیش به‌رده‌وامی هه‌یه.
گه‌رمیان/سه‌بری هۆرینی.