سووده ته‌ندروستییه‌كانی خواردنی گۆشتی حوشتر بۆ جه‌سته به‌گشتی كه یه‌كێكه له جۆره‌كانی گۆشتی سوور، پێكهاته‌ی ئه‌م گۆشته تا ڕاده‌یه‌ك جیاواز و به‌سوودتره له جۆره‌كانی تری گۆشتی سوور.
گۆشتی حوشتر یه‌كێكه له‌و جۆره گۆشتانه‌ی كه زیاتر له وڵاتانی كه‌نداو باوه و گرنگی به خواردنی ده‌درێت، هه‌روه‌ها له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكوری ئه‌فریقا و هه‌ندێك له ناوچه‌كانی ئوسترالیاشدا ده‌ست ده‌كه‌وێت و ده‌خورێت، ئێسته‌ش له كوردستان تا راده‌یه‌ك ویستی له‌سه‌ره و له هه‌ندێك چێشتخانه ده‌ست ده‌كه‌وێت.
له چه‌ندان ماڵپه‌ڕ و له چه‌ندان هه‌واڵدا ئاماژه‌ی به‌وه دراوه، گۆشتی حوشتر بڕێكی زۆر پرۆتین، ئاسن و ڤیتامین C له پێكهاته‌یدایه كه بڕێكی زیاتره له‌وه‌ی له گۆشتی تردا هه‌یه، هه‌روه‌ها ڤیتامین Eو D له‌گه‌ڵ كانزا و خوێی به‌سوودی تێدا هه‌یه و ڕێژه‌ی كۆلیسترۆل و چه‌وری كه‌مه تیایدا، خورادنی گۆشتی حوشتر دڵه‌كزه، به‌رزبوونه‌وه‌ی په‌ستانی خوێن و نه‌خۆشییه‌كانی كۆئه‌ندامی هه‌ناسه كه‌م ده‌كاته‌وه و ماسولكه‌كان به‌هێز ده‌كات.
سووده ته‌ندروستییه‌كانی گۆشتی حوشتر:
خواردنی گۆشتی حوشتر زیان به دڵ و ده‌ماره‌كان ناگه‌یه‌نێت به‌هۆی كه‌می ڕێژه‌ی چه‌وری له پێكهاته‌یدا، هه‌روه‌ها یارمه‌تی جه‌سته ده‌دات به شێوازێكی باشتر ڕووبه‌ڕووی خانه‌ی شێرپه‌نجه‌یی ببێته‌وه به هۆی به‌رزی رێژه‌ی ترشی چه‌وری ناتێر (لینولییك) له پێكهاته‌یدا، هه‌وكردنه‌كانی جه‌سته كه‌م ده‌كاته‌وه.
ئه‌گه‌ری تووشبوون به جه‌ڵته‌ی دڵ كه‌متر ده‌كاته‌وه، هه‌روه‌ها یارمه‌تیده‌ره له چاره‌سه‌ری تا لێهاتن، به‌سووده بۆ به‌هێزكردنی توانای بینین، به یه‌كێك له خواردنه گونجاوه‌كان داده‌نرێت بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌یانه‌وێت كێش داببه‌زێنن به هۆی كه‌می ڕێژه‌ی چه‌وری له پێكهاته‌یدا.