كاتێك له پێوه‌ندییه‌كی خۆشه‌ویستیدا بیت، یان هاوسه‌رگیریت كردبێت، تێ ده‌گه‌یت له‌وه‌ی ده‌ستگرتنی ئه‌و كه‌سه‌ی به‌رامبه‌ر چ هه‌ستێكت پێ ده‌به‌خشێت، وا ده‌كات به ته‌واوه‌تی خۆشه‌ویستییه‌كه‌تان بۆ یه‌كتر ده‌رببڕن.
ماڵپه‌ڕی "
Brightside" جۆر و مانای شێوازه‌كانی ده‌ستگرتنی نێوان خۆشه‌ویسته‌كانی به‌م شێوه‌یه ڕوون كردووه‌ته‌وه:
_ ڕووی ده‌ست بۆ خواره‌وه:
ئه‌گه‌ر به‌م شێوه‌یه ده‌ستی یه‌كتر ده‌گرن، مانای وایه شێوازی خۆشه‌ویستی ده‌ربڕینه‌كه‌تان له‌سه‌ر مۆدێله نه‌ك ده‌ربڕینی هه‌ستی سۆزداری، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر كه‌سێك ده‌ستی به‌و شێوه‌یه بۆ خواره‌وه ببات، خاوه‌نی كه‌سایه‌تییه‌كی به‌هێزه.
_ قوفڵكردنی په‌نجه‌كان:
ئه‌م جۆره ده‌ستگرتنه، پێناسه‌ی پێوه‌ندییه‌كی قووڵ ده‌كات، ده‌بێت به ته‌واوه‌تی نێوان په‌نجه‌كان به په‌نجه‌ی كه‌سی به‌رامبه‌ر پڕ بێته‌وه، وای لێ بكات هه‌ست بكات ئه‌م كه‌سه‌ی ده‌ستی گرتووه به ته‌واوه‌تی لێی نزیكه.
_ گرتنی یه‌ك په‌نجه:
ئه‌مه نیشانه‌ی دوودڵی له پێوه‌ندییه‌كه‌یان پیشان ده‌دات، ئه‌و كه‌سه‌ی ته‌نیا هێشتوویه‌تی په‌نجه‌یه‌كی بگیرێت، یان ئه‌و كه‌سه‌ی ده‌یه‌وێت ته‌نیا په‌نجه‌یه‌كی به‌رامبه‌ره‌كه‌ی بگرێت، ده‌یه‌وێت بگه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رده‌می هاوڕێیه‌تییان و پێوه‌ندییه‌كه‌یان وه‌ك خۆشه‌ویست كۆتا پێ بهێنن.
_ نزیككردنه‌وه‌ی ده‌ست له خۆت:
ئه‌م شێوه‌یه پێناسی پێوه‌ندییه‌كی ڕژد له نێوانتان ده‌كات، هه‌ندێك جاریش مانای وایه ئه‌م دوو كه‌سه پێوه‌ندییه‌كی سۆزداری شێتانه له نێوانیان هه‌یه.
_ گرتنی قۆڵ:
زیاتر ئه‌م جۆره ده‌ستگرتنه له بۆنه و شوێنه گشتییه‌كاندا به‌كار دێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له شوێنی چۆڵ و ته‌نیاییشدا ئه‌م قۆڵگرتنه به‌رده‌وام بوو، مانای وایه لایه‌نێكیان هه‌ست به كه‌می متمانه له پێوه‌ندییه‌كه‌یاندا ده‌كات.
_ گرتنی په‌نجه‌كان و جووڵانی قۆڵ:
ئه‌مه كاتێك ڕوو ده‌دات كه هه‌ر یه‌كێك له‌و دووانه له خه‌یاڵێكدا بن، به‌و شێوه‌یه بیانه‌وێت بیسه‌لمێنن كه ئاگایان له به‌رامبه‌ره‌كه‌یان هه‌یه، پێوه‌ندی ئه‌مانه‌ش ته‌نیا ڕۆتینه.
نه‌گرتنی ده‌ست:
به شێوه‌یه‌كی گشتی ئه‌و كه‌سانه‌ی نایه‌نه‌وێت ده‌ستی خۆشه‌ویسته‌كانیان بگرن، مانای وایه نایانه‌وێت لێیان نزیكتر ببنه‌وه و دڵیان لای كه‌سێكی تره، به‌ڵام باشتر وایه ئه‌م به دوای به‌ڵگه‌ی زیاتر بگه‌ڕێیت، چونكه زۆركه‌س هه‌یه شه‌رم له ده‌ستگرتن ده‌كات ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی به‌رامبه‌ری خۆشه‌ویسترین كه‌سیشی بێت.