زۆربه‌ی كات كه نامه‌یه‌ك ده‌نێرین یا قسه له‌گه‌ڵ كه‌سێكدا ده‌كه‌ین به نامه، ئه‌وا ئیمۆجی به‌كار دێنین كه وه‌ك ده‌ربڕینێكی رووخسارییه.
هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ به‌ره‌وپێشچوونی ته‌كنه‌لۆجیا، ئیمۆجییه‌كانیش گه‌شه‌یان كرد، وه‌ك گه‌یاندنی مه‌به‌ست به روونی له شێوه‌ی وێنه‌ی رووخساردا، هه‌روه‌ها گۆڕینه‌وه‌ی هه‌سته‌كانه له نێوان دوو كه‌س له كاتی گفتوگۆی ئه‌لیكترۆنی.
ئیمۆجییه‌كان ژماره‌یان زۆره، به‌ڵام ئه‌وه‌ی بووه‌ته جێی باس سێ مه‌یموونه‌كه‌یه كه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ بیرێكی ژاپۆنی به‌ناوی سێ مه‌یموونه ژیره‌كه، به بۆنه‌ی ئه‌وه‌ی په‌ند له‌و سێ مه‌یموونه ژیره‌دا هه‌یه وه‌ك ئیمۆجی به‌كاریان هێناوه بۆ ده‌ربڕینی هه‌ستی خۆت له‌كاتی نامه‌ناردن بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی كه مه‌به‌ستته.
هه‌رسێ مه‌یموونه‌كه، به‌رجه‌سته‌ی په‌ندێكی ژاپۆنی ده‌كه‌ن كه ده‌ڵێت "خراپ مه‌بینه، خراپ مه‌بیسته، خراپیش مه‌ڵێ "، مه‌یموونه‌كان جگه له به‌رجه‌سته‌كردنی په‌ندێك، هه‌ریه‌كه‌یان ناوێكی تایبه‌تیان هه‌یه ئه‌وانیش "میزاروو، كیكازاروو، ئیوازاروو " كه هه‌ریه‌كه‌یان به‌رجه‌سته‌ی ناوه‌كه‌ی خۆیان ده‌كه‌ن.
- هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ی كه وڵاته‌كان جیاوازن، ئه‌وا كولتوور و په‌نده‌كانیشیان جیاوازه و بریكردنه‌وه‌ی خه‌ڵكه‌كه‌ش جیاوازه. ئه‌مه وای كردووه له كولتووری ژاپۆنیدا ئه‌م سێ مه‌یموونه بكه‌ن به نیشانه‌ی نه‌گوتنی خراپه و نه‌بیستنی خراپه و نه‌بینینی خراپه.