جۆرج سه‌معان نووسه‌ری ناسراوی عه‌ره‌ب، ئه‌مڕۆ دووشه‌م له ڕۆژنامه‌ی "
ئه‌لحه‌یات"ی له‌نده‌نی وتارێكی له‌سه‌ر دۆخی كوردستان بڵاو كردووه‌ته‌وه و ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
له‌مڕۆدا به‌رزكردنه‌وه‌ی چه‌قۆكان به ڕووی مه‌سعوود بارزانیدا هیچ سوودێكی نییه. ئه‌وه‌ش سوودی نییه كه عێراقییه‌كان ڕۆڵی سه‌ركرده تاڵه‌بانییه‌كان به‌رز ده‌نرخێنن كه بڕیاریان دا بكه‌ونه ژێر ڕكێفی قاسم سلێمانی و كه‌ركووك به‌بێ شه‌ڕ به‌ده‌سته‌وه بده‌ن. به گشتی كورد تووشی كۆستێكی گه‌وره بوون كه هه‌رگیز له‌بیری ناكه‌ن، قووڵیی تاڵاوه‌كه‌شی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه به ده‌ستی ئێران به‌سه‌ریان هات. كورد واز له "خه‌ونی سه‌ربه‌خۆیی" ناهێنێ. ئه‌مه تاقیكردنه‌وه‌ی یه‌كه‌م نه‌بوو، دوایه‌مینیش نابێ. ئێسته لۆمه و گله‌یییه‌كانیان له‌سه‌ر سه‌ركرده‌كانیانه و له‌سه‌ر هێزه هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی كه پێیان وایه به‌زه‌یییان پێیاندا نه‌هاته‌وه و ڕێگر نه‌بوون له به‌رده‌م ئه‌م هێرشه‌دا. كه‌س له به‌رده‌م به‌رپرسیارییه‌تی ئه‌م دۆخه‌ی به‌سه‌ریاندا هات ناتوانێ ڕا بكات.
براوه‌ی یه‌كه‌م تاران بوو، حه‌یده‌ر عه‌بادیش بردییه‌وه، ئه‌نكه‌ره و هه‌موو ئه‌وانه‌ش كه دژی ڕیفراندۆم بوون. دوو حزبه كوردییه گه‌وره‌كه‌ش ئه‌م گه‌ڕه‌یان دۆڕاند. ئه‌وه‌ی ڕووی دا لێدانێكی به ئازار بوو به ڕووی هه‌موو حزب و هێزه هه‌رێمییه‌كان، هیچ حزبێكیان براوه نین. ئێسته لاپه‌ڕه‌ی ڕیفراندۆم هه‌ڵراوه‌ته‌وه، ئه‌گه‌رچی ئه‌نجامه‌كه‌ی هه‌ر له به‌رده‌م ویژدانی زۆرینه‌ی كوردا ماوه‌ته‌وه. به‌ڵام بوو به ڕابردوو. ئێسته ڕیفراندۆم مه‌رجێك نییه له گفتوگۆی نێوان هه‌ولێر یان كورد به گشتی له‌گه‌ڵ به‌غدا. لاپه‌ڕه‌یه‌كی نوێ كراوه‌ته‌وه، بگره نه‌خشه‌یه‌كی نوێ له هه‌رێم و عێراق به گشتی نه‌خشێنراوه.
نه‌خشه‌ی كوردستان له به‌رده‌م به‌رپرسیاریه‌تی ده‌بێ، ڕه‌نگه دوای ئه‌م نسكۆیه به ته‌واوی گۆڕابێت. به‌غدا پێی وایه، ئه‌وه‌ی سیسته‌م و ڕژێمه‌كانی پێشوو پێیان نه‌كرا، ئه‌م كردی. ئه‌وه‌تا به لێشاویش دابه‌شبوون له‌ناو ڕیزه‌كانی كورد دروست ده‌بێ كه له به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی گه‌وره‌یه و ده‌یه‌وێ خۆی له شه‌ڕێكی تری ناوخۆ له نێوان هێزه‌كان بپارێزێ. ئه‌وه‌ی عه‌ره‌بی عێراق ئاهه‌نگی بۆ ده‌گێڕن، ئه‌وه‌یه كورد هیچی له‌وان زیاتر نییه. گه‌وره‌ترین به‌ڵگه، به‌ده‌سته‌وه‌دانی هه‌موو ئه‌و خاكه‌ی دوو ساڵ زیاتره وه‌ریان گرتووه‌ته‌وه، تا ده‌گاته تۆمه‌ته‌كانی خراپیی ئیداره و كه‌ڵه‌كه‌بوونی گه‌نده‌ڵی و خراپیی سیسته‌م و به‌هه‌ده‌ردانی سامانی گشتی و كێشمه‌كێشی خێڵه‌كی و ناوچه‌یی و ته‌نانه‌ت خانه‌واده‌ییش. ململانێكانی نێوان هه‌ولێر و سلێمانی و ده‌ستێوه‌ردانه ده‌ره‌كییه‌كان له كۆن و نوێ‌دا، ئه‌مانه هه‌موو كێشه‌ن و زیندوو بوونه‌وه.
به دڵنیایییه‌وه بارزانی گره‌وی له‌سه‌ر ئه‌و پێوه‌ندییه مێژوویییه كردبوو كه له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكادا هه‌یه‌تی كه بنكه‌ی سه‌ربازیی خۆیان له نزیكی كه‌ركووك داناوه و نایه‌ڵن هه‌رگیز شه‌ڕ له دژی هه‌رێمی كوردستان بكرێ، چونكه پشكدارێكی گه‌وره‌ی شه‌ڕی داعش بووه. به‌ڵام دواتر ده‌ركه‌وت، له‌كاتێكدا وا جووڵه‌ی سوپای عێراق و میلیشیاكان ده‌بینن، هیچ جووڵه‌یه‌ك ناكه‌ن. دۆناڵد تره‌مپ پابه‌ند بوو به قسه‌كه‌یه‌وه، بێلایه‌نی له كێشه‌كان هه‌ڵبژارد. ته‌نانه‌ت چاوپۆشی له ڕۆڵی قاسم سلێمانی كرد و سه‌رۆكی هه‌رێمی به ته‌نیا هێشته‌وه، وه‌ك بڵێی ده‌یانه‌وێ تۆڵه له كورد بكه‌نه‌وه چونكه گوێبیستی ئامۆژگارییه‌كانی واشنتن نه‌بوو. یان ڕه‌نگه نه‌یویستبێ ڕێگر بێت له به‌رده‌م حه‌شدی شه‌عبیدا له شه‌ڕی له‌ناوبردنی داعش، چونكه ده‌یه‌وێ پێگه‌ی عه‌بادی له به‌رامبه‌ر ڕكابه‌ره‌كانی به‌هێز بێت.
له ساتی نزیكبوونه‌وه‌ی ڕیفراندۆم، بارزانی هه‌ستی به مه‌ترسیی دۆخه‌كه كرد، به تایبه‌تی كاتێك زمانی هه‌ڕه‌شه‌ی تاران و ئه‌نكه‌ره به‌رزتر بوونه‌وه. ده‌شیزانی ئه‌گه‌ری هه‌یه پێشبینییه‌كانی هه‌ڵه بن، به‌ڵام هیچ كاتێك بۆ پاشگه‌زبوونه‌وه نه‌مابوو. كاته‌كه ته‌واو بووبوو، ئیتر نه‌یده‌توانی پاشگه‌ز ببێته‌وه، چونكه داهاتووی سیاسیی خۆی پێوه‌ست كردبوو به‌و ڕیفراندۆمه‌وه، هه‌روه‌ها هه‌ڵوێسته‌ی ئه‌نجوومه‌نی باڵای ڕیفراندۆمیش به هه‌مان شێوه. پاشه‌كشه شكستێكی گه‌وره ده‌بوو.
كێشه‌كه ئێسته له گفتوگۆ و دانوستانی نێوان به‌غدا و سه‌ركرده‌كانی كورده، پرسیاره گه‌وره‌كه ئه‌وه‌یه، كێ نوێنه‌رایه‌تی كورد له‌و دانیشتنانه‌ی له‌گه‌ڵ به‌غدا ده‌كات؟ ئایا بارزانی ده‌بێ، یان پڕۆژه‌كه‌ی گۆڕان كار ده‌كات؟ خۆ ناشكرێ ئه‌و سه‌ركردانه بێت كه كه‌ركووكیان به‌ده‌سته‌وه دا و كه‌وتنه ژێر ترسی قاسم سلێمانییه‌وه؟ ئه‌ی ئایا ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی به‌رهه‌م ساڵح قبووڵ ده‌كرێ؟
پرسیارێكی تر، ئایا له دانوستانه‌كان باسی چی ده‌كه‌ن؟ ئه‌و كێشانه‌ی له‌سه‌ر جیابوونه‌وه هه‌یانبوو، تازه نه‌مان و كۆتای پێ هات، بیره نه‌وته‌كان ئێسته به ده‌ستی به‌غداوه‌ن، عه‌بادیش پێشوه‌خته ڕای گه‌یاند مووچه‌ی كارمه‌ندان ڕاسته‌وخۆ له ناوه‌نده‌وه ده‌درێ. ماده‌ی 140یش كه پێوه‌سته به كه‌ركووكه‌وه، دوای گرته‌وه‌ی شاره‌كه، هیچ نرخێكی ئه‌وتۆی نه‌ماوه. شاره‌كه وه‌ك پێشتر ده‌بێ، نه‌وته‌كه‌ی بۆ عێراقه و پارێزگاره‌كه‌شی بۆ یه‌كێتی ده‌بێ له‌ژێر ئیداره‌ی به‌غدا.
به حوكمی ئه‌و پێوه‌ندییه‌ی یه‌كێتی به به‌غداوه هه‌یه‌تی، باسی هه‌رێمێكی نوێ ده‌كرێ له نێوان كه‌ركووك و سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه، به‌ڵام هه‌رگیز ئه‌مه لۆجیك نییه، دوای ئه‌وه‌ی عێراق شاره‌كه‌ی گرت، جارێكی تر بیخاته‌وه ژێر ڕكێفی هه‌رێمێكه‌وه.
هاوپه‌یمانه‌كانی بارزانی و دژه‌كانیشی هیوای نسكۆیه‌كی گه‌وره‌یان له‌و و حزبه‌كه‌ی ده‌خواست، بۆ ئه‌وه‌ی خۆیان به‌هێز بكه‌ن، ئه‌م ڕووداوانه‌ی دواییش كاتێكی ده‌وێ بۆ ئه‌وه، ئاوا به ئاسانی به‌بێ ئازار ته‌واو نابێ. قاسم سلێمانی و هاوپه‌یمانه‌كانی له هێزه شیعه عێراقییه‌كان له سه‌روویانه‌وه نووری مالیكی بردیانه‌وه، به‌ڵام عه‌بادیش توانی شه‌ڕی دووه‌م بباته‌وه و ده‌بێته ڕێگر له به‌رده‌م ڕكابه‌ره‌كانی بۆ ئه‌وه‌ی له هه‌ڵبژاردنی داهاتوو كورسییه‌كه‌ی لێ نه‌ستێننه‌وه، چونكه دوو ئامانجی سه‌ره‌كی پێكا، ئه‌و شاره‌ی مالیكی به‌ده‌ستییه‌وه دا، ئه‌م له ده‌ستی داعشی سه‌نده‌وه، عێراقیشی له دابه‌شبوون به‌بێ شه‌ڕ پاراست و زۆرترین خاكی گرته‌وه.
بیرمان نه‌چێ، مالیكی په‌ستانێكی زۆری دروست كرد دوای ئه‌وه‌ی داعش عێراقی گرت و هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌كرد و حه‌شدی خسته ناو شه‌ڕه‌كانه‌وه و له ڕووداوه‌كانی كه‌ركووكیش به ته‌واوی به‌شداریی پێ كردن، ئایا تاران ئه‌م جاره‌ش ده‌ستبه‌رداری مالیكی ده‌بێ وه‌ك چۆن 2014 ده‌ستبه‌رداری بوو، چونكه نه‌یویست دژی مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌ی عێراق بوه‌ستێته‌وه.
ئایا دۆناڵد تره‌مپ دوای ئه‌وه‌ی له ستراتیجییه نوێیه‌كه‌یدا پاسداری خسته لیستی تیرۆره‌وه و به‌ڵێنی دا نابێ له وڵاته عه‌ره‌بییه‌كان پێگه‌یان هه‌بێ و ده‌یه‌وێ ڕۆڵی هاوبه‌شه‌كانی له ناوچه‌كه بزانێ، ئایا تره‌مپ واز له‌و پێوه‌ندییه مێژوویییه له‌گه‌ڵ بارزانی ده‌هێنێ كه سه‌رۆكایه‌تی كورد ده‌كات؟ ئایا كار ده‌كات بۆ به‌هێزكردنه‌وه‌ی یان به ته‌نیا جێی ده‌هێڵێ به‌ره‌نگاری كۆماری ئیسلامیی ئێران ببێته‌وه؟ ئه‌گه‌ر وا بكات، ئیتر چ مانایه‌ك بۆ ستراتیجییه‌كه‌ی واشنتن ده‌مێنێته‌وه؟
ئه‌نكه‌ره‌ش كه سوودمه‌ند بوو له گه‌ڕانه‌وه‌ی كه‌ركووك و سه‌ندنه‌وه‌ی له ده‌ستی كورد، ئایا لاپه‌ڕه‌یه‌كی نوێ له‌گه‌ڵ بارزانی هه‌ڵده‌داته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی پێكه‌وه به‌ره‌نگاری په‌كه‌كه ببنه‌وه؟ توركیا پێی وایه شاری كه‌ركووك توركمانییه، بۆیه هۆشداری به‌غدای دا ئه‌وانیش نه‌بنه هۆكاری گۆڕینی دیمۆگرافیای شاره‌كه. نازانین تا چه‌ند ئه‌م هه‌ڕه‌شه‌یه ده‌بێته ڕاستی له كاتێكدا میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی نزیك له ئێران له‌وێن؟
ڕووداوه‌كانی كوردستان سه‌لماندی كه هێشتا كاتی گۆڕینی نه‌خشه‌ی ناوچه‌كه نه‌هاتووه كه كاتی خۆی جۆرج پیكۆ و مارك سایكس دروستیان كرد. كۆده‌نگییه‌كی نێوده‌وڵه‌تی وڵاته زلهێزه‌كان و وڵاته كاریگه‌ره‌كانی ناوچه‌كه له عه‌ره‌ب و تورك و ئێرانییه‌كان بۆ مانه‌وه‌ی ئه‌م سنوورانه وه‌ك خۆی هه‌یه. دوورترین خه‌ون كه پێكهاته‌كانی ناوچه‌كه بیبینن، بریتییه له فیدراڵییه و دنیا كاتی نییه بۆ ئه‌و شه‌پۆلی جیابوونه‌وه‌ی ڕووی له ئه‌وروپا و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كردووه، چونكه ده‌یخاته شه‌ڕێكه‌وه كۆتای نایه‌ت.