دەرماڵەیەك بە بڕی یەك ملیۆن بۆ وەزارەتی ناوخۆ خەرج دەكرێت

:: PM:02:38:23/10/2017 ‌
وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان نووسراوی خەرجكردنی دەرماڵەیەكی تری بۆ هێزەكانی ناوخۆی سەر بەوەزارەتی ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڵاو كردەوە.

ئەمڕۆ دووشەم 23ی تشرینی یەكەم، بەپێی نووسراوێكی وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان كە وێنەیەكی دەست "وشە" كەوتووە و تێیدا هاتووە، بە بڕیاری سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم بڕیار دراوە بە خەرجكردنی دەرماڵەی مەترسی بۆ فڕۆكەوانی.

لە نووسراوەكەدا هاتووە كە ئەو دەرماڵەیە (فڕۆكەوان و گەشتییەوان و ئەندازیار و تەكنیككارانی فڕۆكەوانی) دەگرێتەوە بەپێی پلەی ئەفسەر و پلەداری.

نووسراوەكە 16ی ئەم مانگە دەرچووە و واژووی ڕابەر سدیق بریكاری وەزارەتی دارایی و ئابووری بە وەكالەت لەسەرە.

"وشە" نووسراوەكان و بڕی دەرماڵەكان بە پێی پلەی ئەفسەری بڵاو دەكاتەوە:







وشە - سه‌رخێڵ هاشم