كاتێك په‌ڵه‌یه‌كی چه‌وری یان شیرینی و هه‌ر شتێكی تر به‌سه‌ر جلێكه‌وه ده‌نووسێت، زۆر ئه‌سته‌مه بیرت بێت چۆن پاكی بكه‌یته‌وه، چ ڕێیه‌ك باشترین چاره‌سه‌ر ده‌بێت بۆ لابردنی ئه‌م په‌ڵه‌یه.
ماڵپه‌ڕی "
فۆشیا" چه‌ند ڕێیه‌كی جیاوازی بۆ لێكردنه‌وه‌ی په‌ڵه‌ی چه‌وری پشان داوه، كه هه‌ندێكیان دوای تێپه‌ڕینی چه‌ند چركه‌یه‌ك په‌ڵه‌كه‌ت بۆ له‌ناو ده‌بات، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر قوماشی جله‌كه‌ت هه‌ر جۆرێكیش بێت.
ئه‌مانه‌ش باشترین ڕێیه‌كانن:
_ دانانی سه‌هۆڵی چوارگۆشه له‌سه‌ر شوێنی پیسبووی جله‌كه.
_ به‌كارهێنانی فڵچه‌ی ددان بۆ پاككردنه‌وه‌ی ئه‌و شوێنانه‌ی به ده‌ست لێ نابنه‌وه.
_ ده‌سته‌وانه‌ی نایلۆنی قاپشووشتن، به‌م ماده نایلۆنه ده‌توانی په‌ڵه‌ی چه‌ور لا ببه‌یت.
_ ئاوی گازی، ده‌توانی بڕێكی كه‌می بكه‌ی به شوێنی په‌ڵه‌كه‌دا و دوای ماوه‌یه‌ك به‌جێهێشتن له‌سه‌ری، پاك ده‌بێته‌وه.
_ به‌كارهێنانی ئه‌سیتۆنی لابردنی بۆیه‌ی نینۆك.
_ چه‌قۆی ئاسن، ده‌كرێ له‌م ڕێیه‌وه چینی وشكبووی سه‌ر قوماشه‌كان لێ بكه‌یته‌وه.
_ ده‌سته‌سڕی كاغه‌زی، واته كلێنسی چێشتخانه.
_ گوێ پاككه‌ره‌وه، به‌مه‌ش ده‌توانیت په‌ڵه‌ی بچووك و ورد پاك بكه‌یته‌وه به به‌كارهێنانی ماده‌ی پاككه‌ره‌وه‌ی گونجاو.