زۆربه‌مان ڕۆژه‌كه‌مان به په‌رداخێك ئاوی سارد ده‌ست پێ ده‌كه‌ین، كه ئه‌مه كرداره زیان به جه‌سته‌مان ده‌گه‌یه‌نێت و له‌بری خواردنه‌وه‌ی ئاوی سارد، پێویسته ئاوی گه‌رم بخۆینه‌وه.
به‌پێی هه‌واڵه‌كان و ڕاپٶرته پزیشكییه‌كان ڕایان گه‌یاندووه، كه خواردنه‌وه‌ی ئاوی سارد زیانی زۆری بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ هه‌یه به‌تایبه‌تی بۆ گه‌ده و به‌رگری جه‌سته له سه‌رما.
ئاوی سارد چه‌ورییه‌كانی ناو خواردن ڕه‌قتر ده‌كات و گه‌ده ناتوانێت به‌شێوه‌یه‌كی چالاك هه‌رسیان بكات و تووشی كێشه‌ی ته‌ندروستیت ده‌كات، تێپه‌ڕاندنی چه‌وری ڕه‌قبوو ده‌بێته هۆی شێرپه‌نجه، چونكه به‌دیواری ڕیخۆڵه‌وه ده‌نووسێت و به قورسی لێ ده‌بێته‌وه.
ئاوی سارد هۆكاری ئازاری ڕیخۆڵه‌یه و پێ ده‌چێت چه‌ندان نه‌خۆشی تر به‌دوای خۆیدا بهێنێت به‌تایبه‌تی نه‌خۆشییه‌كانی كۆئه‌ندامی هه‌رس و دوازده‌گرێ، هه‌روه‌ها ڕه‌قبوونی ماده خۆراكییه‌كان وا ده‌كات سوود له خواردن نه‌بینیت و هه‌موو كات سكت ڕه‌ق بێت و هه‌ست به نائارامی بكه‌یت.
پێویسته له‌دوای نانخواردن، خواردنه‌وه‌یه‌كی گه‌رم بخۆیت بۆ ئه‌وه‌ی یارمه‌تی هه‌رسكردنی ناو گه‌ده بدات و كاره‌كانی به ئاسانی به‌ڕێوه به‌رێت، چونكه گه‌رمی ده‌بێته هۆی شلبوونه‌وه‌ی خواردن و زوو هه‌ڵمژینی ماده خۆراكییه‌كان و سوود لێ بینینی، هه‌روه‌ها هه‌ستی ئارام بوونت پێ ده‌به‌خشێت و دوای نانخواردن سكت نه‌رم ده‌بێت و ڕه‌وان ده‌بیت.