به‌شى دووه‌م و كۆتایى
وه‌ك له پێشوو تردا ئاماژه‌مان پێ كرد بوو، شاهیدانی یه‌هوه، ئه‌وانیش یه‌كێكن له ڕێچكه‌كانی ئاینی كریستیانی، كه دان به مه‌زهه‌ب و ڕێچكه‌كانی تر دانانێت و خۆیان به دروستترین و باشترینی كریستیانه‌كان داده‌نێن، كه بە تهواولهژیانیاندا پێڕه‌وی په‌ڕتووكی پیرۆز ده‌كه‌ن.
به گوێره‌ی ڕاپۆڕتی ساڵانه‌یان له ساڵى 2015 له كۆى 240 ووڵات 8,220,105 که‌س بڕوایان به ئاین و ڕێچكهكهیان هێناوه و بوونه به شوێن که‌وتووانیان.
ئه‌مه جگه له هه‌زاران قوتابی، که تا ئێسته له‌ژێر خوێندنن،چونکه لاى ئه‌وان تا که‌سێک به تەواوی په‌ڕتووکی پیرۆز نه‌خوێنێته‌وه و لێی تێنه‌گات و سه‌رجه‌م پرسیاره‌كانى مێشكى، كه گه‌ڵاڵه بووه نه‌یكات، نابێته یه‌کێک له شوێن که‌وتووانیان و بڕوادارێكى شاهیدانى یه‌هوه.
شاهیدانى یه‌هوه، به‌شێوه‌ی خۆبه‌خش و بێ به‌رامبه‌ر وانه به‌و که‌سانه ده‌ڵێنه‌وه، که خوێنده‌واریان نییه یاخوود نابینان یان لاڵن، به گوێره‌ی ئه‌و کاته‌ی، که فێرخوازه‌که ده‌یهه‌وێت، ئه‌وان مامۆستاى تایبه‌تى بۆ ئاماده ده‌كه‌ن.
به‌پێى زانیارییه‌كان ساڵانه نزیکه‌ی 19 ملیۆن که‌س به‌شداری ده‌کات له بۆنه‌یه‌ک، له هه‌موو جیهاندا، که پێی ده‌ڵێن (نانی ئێواره‌ی پیرۆز)، له‌م خوانه‌دا یه‌كتر ناسین ڕووده‌دات و نانێكى ساده له‌سه‌ر یه‌ك خوان، پێکەوە ده‌خۆن.
شاهیدانى یه‌هوه له‌هه‌ر بستێکی ئه‌م جیهانه‌دا، تا بتوانن بانگه‌وازیه‌که‌یان بڵاو ده‌که‌نه‌وه، چونكه ئه‌وه به‌ڵێنى ده‌ست پێكردنى هه‌نگاوى ئه‌وانه تا كۆتایى ژیان.
ئه‌وان زیاتر بڵاوكراوه ئاینییه‌كانیان له ڕێگەی چاپه‌مه‌نییه ئه‌لیکترۆنی و کاغه‌زیه‌کانیانه‌وه بڵاوده‌كه‌نه‌وه، بڵاو كراوهیهكى جیهانیان هه‌یه به‌ناوى (Awake)، که به 103 زمان له سه‌رانسه‌رى جیهانداچاپ ده‌کرێت و بڵاوده‌کرێته‌وه، ئامۆژگارى و ئاگاداركردنه‌وه‌ى گه‌وره‌كانى ئه‌و ئاینه بۆ هه‌ر دۆخێك بۆ شاهیدانى یه‌هوه له‌سه‌رانسه‌رى جیهاندا.
ئه‌مه جگه له گۆڤاری (The Watchtower) یان، که به 254 زمان و 59 ملیۆن دانه لێ چاپ ده‌کرێت و بڵاو ده‌کرێته‌وه له ناویشیاندا، زمانی کوردی تێدایه که له هه‌رمانگێک دوو ژماره‌ی لێ چاپ ده‌کرێت. جگه له‌چه‌ندین په‌ڕتووک و نامیلکه و بڵاوکراوه‌ی جۆربه‌جۆر به 780 زمانی جیاواز له‌گه‌ڵ چه‌ندان پێگه‌ی ئه‌لیکترۆنی 24 كاتژمێرى.
شاهیدانى یه‌هوه، له جیهاندا بیر‌و بۆچوونى جیاواز له‌سه‌ریان هه‌یه، هێندێک لایه‌ن به جوو هه‌ژماریان ده‌که‌ن، هێندێک که‌سیش به که‌سانی دواکه‌وتوو و نه‌زان دایان ده‌نێن، لایه‌نیش هه‌یه به کۆمه‌ڵه‌یه‌کی ماسۆنی ناوزهدهیان ده‌که‌ن، به‌ڵام به شێوه‌یه‌کی گشتی به که‌سانی خوڕه‌وشت به‌رز و ڕۆشنبیر ناسراون، که زۆر له‌سه‌ر خۆ و بێ کێشه‌ن، که ڕێز له یاساکانی گشت وڵاتان ده‌گرن له وڵاتانى عهربى ئیسلامی ته‌نیا له لبنان و سوودان به ئاشکرا هه‌ن و په‌یامه‌كه‌یان بڵاو ده‌كه‌نه‌وه، خه‌ڵك وڵاتى سوودان به ئازادترین وڵات داده‌نێن له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ڕێگه به هه‌موو ئاینه‌كان ده‌درێ به ئازادى ڕاى خۆیان بڵاو بكه‌نه‌وه، ئه‌مه‌ش به چاو وڵاتانى وه‌ك سعوودیا و ئیمتاڕات و قه‌ته‌ڕ و بهحرێنت و عێراق و یه‌مه‌ن، كه هیچ ڕێگایه‌ك ناده‌ن، له کوردستانیش به شێوه‌ی گرووپی شاراوه ئه‌رکه ئاینیه‌کانیان جێبه‌جێ ده‌که‌ن.
ساڵانه سێ کۆنگره ئه‌نجام ده‌ده‌ن له یاریگە یاخود هۆڵی گه‌وره، که هه‌رجاره و له وڵاتێک ده‌بێت، ئه‌م کۆنگره گه‌ورانه له شوێنی وه‌ها گه‌وره ئه‌نجام ده‌درێت به‌م به‌رنامانه‌ی خواره‌وه:
یه‌كه‌م/ دابینکردنی توانای ماددی له‌لایان خۆبه‌خش و ئه‌ندامه‌کانیانه‌وه له‌سه‌ران سه‌ری جیهان.
دووه‌م/ یه‌کگرتوویی و یه‌ک بابه‌تی له ته‌واوی کۆنگره‌کان.
سێیه‌م/ ته‌واوی بابه‌ته‌کانی کۆنگره له‌سه‌ر خواپه‌رستی و شانشینی یه‌هوه له‌سه‌ر زه‌وی و ئاگاداربوون له‌یه‌ک تری وه‌ک خێزانێکی گه‌وره.
چواره‌م/ ئاخاوتن له‌باره‌ی چالاکی و به‌رهه‌مه‌کانیان له‌گه‌ڵ یه‌کترناسینی ئه‌ندامان و شوێنکه‌وتووان.
پێنجه‌م/ دابینکردنی چه‌ندان بڕگه‌یه‌ك بۆ باسکردنی کێشه‌ی ئه‌ندامانیان له‌سه‌رانسه‌ری جیهان.
شه‌شه‌م/ زۆرى كۆبوونه‌وه‌ى خه‌ڵك و خۆشحاڵی ئاماده‌بووان به‌یه‌کتری و گوێگرتن له ئازاره‌کانی یه‌کتر.
حه‌وته‌م/ باسکردنی ئه‌و وڵاتانه‌ی، که ڕێگرن له به‌رده‌م بانگه‌وازییه‌که‌یان و دۆزینه‌وه‌ی چاره‌یه‌ک.
هه‌شته‌م/ له‌گه‌ڵ چه‌ندان بڕگه‌ی تر، که هه‌ر ساڵه‌و ده‌گۆڕێت.
سه‌رۆكى وڵاتى رووسیا "ڤلادیمێر پۆتن"، گرنگیه‌كى زۆر به‌و شاهیدانه‌ى یه‌هوه ده‌دات و ساڵانه پێشوازى پڕۆتۆكۆڵى له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى ئه‌و ئاینه ڕێكده‌خات، له‌گه‌ڵ ئهوەشه مهزههوهكانى تر‌ى ئاینى مه‌سیحى وه‌ك پڕۆستانت و مریه‌م نانخ و قوبتییهكانى میسڕ به‌رده‌وام گوتار دژى ئه‌وان ده‌ده‌ن و بڵاوكراوهكگانیان به سه‌رلێشێواندنى مرۆڤ ناوزه‌د ده‌كه‌ن.
تێبینى: ئه‌م وێنهنانهى خواره‌وه له پێگه‌ى فه‌رمى "شاهیدانى یه‌هوه" بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ى له وێنه‌كه‌دا دیاره له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى ڕووسیا ڕاوه‌ستاوه، سه‌رۆك و باوكى ڕۆحى شاهیدانى یه‌هوه‌یه.