دواى وه‌رگرتنى خه‌ڵاتى كۆڕبه‌ندى نێوده‌وڵه‌تى بهكتێبهكهى به‌ناوى خوان و خواردهمهنى كوردى و خواردنى كولتورى كوردى "Traditional Kurdish Food" كه تایبه‌ته به خواردنى كورده‌وارى خانمه نووسه‌رى كورد "ئاڵا به‌رزنجى" به كتێبه‌كه‌ى به‌شدارى فیستیڤاڵێكى تر‌ى جیهانى ده‌كات.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 23ى تشرینى یه‌كه‌م، دواى وه‌رگرتنى كتێبه‌كه‌ى له‌و فیستیڤاڵه ئاڵا به "وشه"ى راگه‌یاند: "دواى به‌خشینى خه‌ڵاتى كۆڕبه‌ندى نێوده‌وڵه‌تى بهكتێبهكهم له‌ژێر ناوى "Traditional Kurdish Food" تایبه‌ت به خواردنى كوردى و كورده‌وارى له ساڵى ڕابردوو ئێسته وه‌رگیراوه له فیستیڤاڵى گه‌وره‌ى نێوده‌وڵه‌تى و جیهانى له فرانكفۆرتى ئه‌ڵمانیا و له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تى گۆرمهندى نێوده‌وڵه‌تى بانگهێشتكراوم، كه وه‌ك نوێنه‌رى خواردن و كولتوورى كوردى به ئاماده‌بوونى خۆم، تا ئێسته ته‌نیا كوردم، كه به‌شدارى بكه‌م له به‌شى كۆڕبه‌ند له‌و فیستیڤاڵه ماوه‌ى 69 ساڵه ساز ده‌كرێت و له هه‌موو جیهانه‌وه نووسه‌ر و خاوه‌ن كۆمپانیاكان و نوێنه‌رى ده‌زگا و حكومه‌ت و چه‌ندان ده‌زگاى خوێندن و ته‌كنه‌لۆژیا و جۆرى جیاواز له هه‌موو به‌شێكى جیهانه‌وه به‌شدارى تێدا ده‌كه‌ن".
زیاتر گوتى: "ئه‌مساڵ بۆ جارى دووه‌مه بانگهێشت ده‌كرێم له ساڵى ڕابردووش بانگهێشتكرام و به‌شداریم تێدا كرد، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ئه‌و كاره هه‌موو له‌سه‌ر دارایی و ئه‌ركى خۆمه، كه خه‌رجییه‌كى زۆرم تێدا كردووه زوو نه‌متوانى بڕیار بده‌م بچم و ئه‌مساڵیش به‌شدارى تێدا بكه‌م، به‌ڵام سه‌رۆكایه‌تى كۆڕبه‌ند و تیمى كۆڕبه‌ند گاله‌رى زۆر به په‌رۆش بوون، كه هه‌ر ده‌بێت ئامادهببم چونكه هیچ كاتێك كتێبی خواردنى گه‌لى كوردیان نه‌بووه و زۆر پێویسته بۆ ناوى میلله‌تى كورد، كه ئاماده ببم، بۆیه بڕیارمدا و به‌شدارى تێدا ده‌كه‌م، كه زۆر جێگاى شانازییه له ناو هه‌موو وڵاتانى جیهان منیش زۆر به‌سه‌ر به‌رزى یه‌كێك بم له گه‌له‌رى كۆڕبه‌ند، سه‌رۆكى كۆڕبه‌ند به ناوى ئاڵا به‌رزنجى له كوردستانه‌وه پێناسه‌م ده‌كات نه‌وه‌ك له له ندهنهوه.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ئێمه‌ى كورد دڵمان شكاوه و هه‌میشه ده‌ڵێین كه‌س دۆستمان نییه و كه‌س كوردى خۆش ناوێت، له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌مجاره له سه‌رۆكى فیستیڤاڵهكهم پرسى، ئێوه بۆ ئه‌وه‌نده سوورن له‌سه‌ر به‌شدارى كردنى من، له‌وه‌ڵامدا گوتى: (ئێمه كتێبه‌كه‌ى تۆمان زۆر به‌لاوه به نرخه و زۆر خۆشمان ده‌وێت، چونكه ته‌نیا باسى خواردن ناكات، به‌ڵكو چیرۆكى میلله‌تێكى له پشته‌وه‌یه، كه‌باس نه‌كراوه و ئه‌وه‌نده خواردنى لێهاتووتان هه‌یه، وه‌ك فه‌ڕه‌نسییه‌ك هه‌میشه میلله‌تى كورد به‌رز ڕاده‌گرین."
ئه‌و كتێبه یه‌كه‌م كتێبی كوردییه له‌سه‌ر خواردهمهنى كورده‌وارى به‌زمانى ئینگلیزى و به‌شێوه‌یه‌كى زۆر ئه‌كادیمییانه نووسراوه و له 240 لاپه‌ڕه پێكهاتووه و كۆمه‌ڵى 119 خواردنى له‌خۆ گرتووه، بۆ هه‌موو خواردنێك وێنه‌ى خواردنه‌كه‌ى به ڕه‌نگا و ڕه‌نگى پیشاندراوه، له پێشه‌كى كتێبه‌كه‌دا باس له ڕه‌سه‌نایه‌تى میلله‌تى كورد و كوردستان كراوه.
شایه‌نى باسه خانمه نووسه‌ر، كچى شێخ عوسمان شێخ مه‌حموود به‌رزنجییه و له بنه‌ماڵه‌ى شێخ سه‌برى قازییه، كه بنه‌ماڵه‌یه‌كى ناسراوى كوردن له سلێمانى بهخزمایهتى ده‌گه‌نه‌وه سه‌ر حه‌زره‌تى كاك ئه‌حمه‌دى شێخ، نه‌نكى كچى خاڵى حه‌پسه خان و ئایشه خانى نه‌قیبه، له‌ساڵى 1995ه‌وه ڕووى كردووەته له‌نده‌ن و خاوه‌ن بڕوانامه‌ى ماسته‌ره له بوارى كۆمپیوته‌ر و سیسته‌مى زانیاری‌دا له زانكۆى گرینج له له‌نده‌ن، ماوه‌یه‌كى زۆره له یه‌كێك له كۆمپانیا گه‌وره‌كانى بوارى ته‌كنه‌لۆجیاى گه‌یاندن كارى كردووه، ئێسته سه‌رقاڵى خوێندنى دكتۆرایه.
شاخه‌وان شێخانى