دواى به‌شداریكردنى له فیستیڤاڵێكى جیهانى ئه‌م شه‌و فیلمی 16/3 تایبه‌ت به كیمیابارانكردنى شارى هه‌ڵه‌بجه له ده‌رهێنانى ده‌رهێنه‌ری كورد دانى دارێن دوو خه‌ڵاتى تایبه‌تى پێ ده‌به‌خشرێت له وڵاتى ئه‌مه‌ریكا له كالیفۆرنیا.
ئه‌م شه‌و دووشه‌م 23 ى تشرینى یه‌كه‌م، دواى خه‌ڵاتكردنى فیلمه‌كه‌ى "دانى" به "وشه"ى ڕاگه‌یاند: "فیلمى 16/3 تایبه‌ت به كیمیاباران كردنى شارى هه‌ڵه‌بجه دواى به‌شداریكردن و نمایشكردنى له فیستیڤاڵى ویند ئینتر ناشناڵ فیلم فیستیڤاڵ له هۆلیۆد و كێبڕكێ كردنى له‌گه‌ڵ فیلمه جیهانییه‌كان ئه‌مشه‌و دوو خه‌ڵاتى تایبه‌تى پێ ده‌به‌خشرێت، كه بریتین له خه‌ڵاته‌كانى باشترین ئه‌كته‌رى سه‌ره‌كى كه به‌خشرا به‌خۆم و خه‌ڵاتى دووه‌میش بریتى بوو له‌خه‌ڵاتى به‌رهه‌مهێنه‌ر".
زیاتر گوتى: "ئه‌و فیلمه ناوه‌ڕۆكه كه‌ى چیرۆكى هه‌ڵه‌بجه‌ى له خۆ گرتووه و له كوردستان و به‌ریتانیا به‌رهه‌مهێنراوه و سه‌تا هه‌شتاى ئه‌كته‌رانى به‌ریتانین و به مه‌به‌ستى ناساندنى كاره‌ساتى گه‌وره‌ى هه‌ڵه‌بجه به‌جیهان به‌رهه‌مهێنراوه، چیرۆكه كه‌ى باس له كیمیاباران كردنى شارى هه‌ڵه‌بجه ده‌كات و چه‌ندان ئه‌كته‌رى كورد و به‌ریتانى به‌شدارییان تێدا كردووه، ئه‌و فیلمه له ده‌رهێنانى من و ده‌رهێنه‌رێكى به‌ریتانییه به‌ناوى پۆڵ لانه".
شایه‌نى باسه دانى به‌شداری له‌چه‌ندان فیلمى جیهانى كردووه، فیلمى لامیه كه فیلمێكى ترسناكه دوو خه‌ڵاتى باشترین فیلمى ترسناكى پێبه‌خشراوه، ئەو ئه‌كته‌رى سه‌ره‌كى ئه‌و فیلمه‌یه.
به‌و دوو خه‌ڵاته‌وه كه‌ئه‌مشه و ئه‌و فیلمه‌مان به‌ده‌ستى ده‌هێنێ كۆى خه‌ڵاته‌كانى ده‌بێته زیاتر له 8 خه‌ڵات، ئه‌و فیلمه پێنچ خه‌ڵاتى تایبه‌تى پێ به‌خشراوه كه باس كوڕێكى هه‌ڵه‌بجه‌یی ده‌كات له ڕێگه‌ى ژیانى ئه‌و كوڕه‌وه نه‌هامه‌تییه‌كانى هه‌ڵه‌بجه تێیدا ده‌خرێته ڕوو، ئه‌و فیلمه دواى به‌شداریكردنى له چه‌ندان فیستیڤاڵى جیهانى له وڵاتى ئه‌مه‌ریكا ئه‌و پێنچ خه‌ڵاته‌ى پێ به‌خشرا، دواى ئه‌وه‌ى به‌شدارى له فیستیڤاڵى ئه‌كید گڵۆبه‌ل فیلم كۆمپتیشن كرد له وڵاتى ئه‌مه‌ریكا شان به‌شانى فیلمه جیهانییه‌كان بووه خاوه‌ن خه‌ڵاتى هه‌ریه‌ك له باشترین فیلمى درێژ و باشترین ئه‌كته‌رى سه‌ره‌كى كه ده‌رهێنه‌ره‌كه‌ى خۆى بوو و باشترین سیناریۆنووس و باشترین ترایله‌رى فیلم، هه‌روه‌ها له هۆلیۆد ئینته‌رناشناڵ مووڤى پیكچه‌ر خه‌ڵاتى باشترین فیلمى بیانى بردووه ئه‌ویش هه‌ر له ئه‌مه‌ریكا و كۆى خه‌ڵاته‌كانى كرد به‌پێنچ خه‌ڵاتى جیهانى.
شاخه‌وان شێخانى