وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار، به‌ڵێن ده‌داته ڕۆژنامه‌نووسانی كوردستان كه یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون و زهزییان به‌سه‌ردا دابه‌ش بكرێ.
ئه‌مڕۆ چوارشەم، نەورۆز مەولوود وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌گه‌ڵ شاندێكی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی کوردستان كۆبووه‌وه و شانده‌كه پێشنیازیان بۆ وه‌زاره‌تی شاره‌وانی كرد كه یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون یاخوود زه‌وی بۆ رۆژنامه‌نووسانی كوردستان دابین بكات.
شاندی ڕۆژنامه‌نووسان پێكهاتبوون له ئازاد حه‌مه‌ده‌مین نه‌قیبی رۆژنامه‌نووسانی كوردستان و جه‌مال حوسێن، خۆشناف جه‌میل، ئه‌كه‌د موراد ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌ن و یوسف مه‌ولوود قه‌ساب به‌رێوه‌به‌ری كارگێری.
وه‌زیری شاره‌وانی و گەشتوگوزار، به‌ڵێنی ئه‌وه‌ی دا كه له رێگه‌ی ئه‌نجوومه‌نی باڵای وه‌به‌رهێنانه‌وه ئه‌م كاره ئه‌نجام بدات و هاوكاری پێویست له‌م بواره‌دا پێشكه‌ش بە رۆژنامه‌نووسان بكات.