هه‌موو كه‌سێك حه‌ز به بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌ی منداڵه‌كانی خۆی یان كه‌سێكی نزیكی ده‌كات، ئه‌مه‌ش بووه‌ته شتێكی باو له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌ی ئێسته‌دا، به‌ڵام پێویسته زۆر به وریایی بیر له چه‌ند شتێك بكه‌یته‌وه ئینجا وێنه‌كه بڵاو بكه‌یته‌وه.
ماڵپه‌ڕی "
سه‌یده‌تی" وه‌ك هاوكارییه‌ك بۆ دووركه‌وتنه‌وه له‌و كێشانه‌ی دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌ی منداڵ تووشمان ده‌بێت، چه‌ند یاسایه‌كی پێشكه‌ش كردووه كه ئه‌مانه‌ن:
_ هه‌ندێك دایك و باوك پێیان خۆش نییه وێنه‌ی منداڵه‌كانیان بڵاو بكه‌نه‌وه، جا ئه‌مه‌ش هۆكاره‌كه‌ی بۆ هه‌ر چییه‌ك بگه‌ڕێته‌وه پێوه‌ندی به تۆوه نییه، ده‌بێت ڕووخسه‌ت وه‌ربگریت كاتێك وێنه‌ی منداڵی برا، خوشك، هاوڕێی نزیك یان هه‌ر كه‌سێك بڵاو ده‌كه‌یته‌وه.
_ كاتێك منداڵێكی تازه له دایك ده‌بێت، دایك و باوك له‌وانه‌یه بیانه‌وێت به شێوه‌یه‌كی سه‌رنجڕاكێش ئه‌م هه‌واڵه بڵاو بكه‌نه‌وه، بۆ نموونه یه‌كه‌م وێنه‌ی خۆیان له‌گه‌ڵ منداڵه‌كه‌یان دانێن، پێویست ناكات تۆ یه‌كسه‌ر وێنه‌یه‌كی ئه‌و خووله‌كه‌ی له‌دایكبوونه‌كه‌ی بگریت و به دنیای بگه‌یه‌نیت ئه‌م منداڵه له دایك بووه، له‌وانه‌یه تۆ مه‌به‌ستێكی پاك و پیرۆزباییت هه‌بێت، به‌ڵام دڵی دایك و باوك ده‌شكێنیت.
_ به دایك و باوكی منداڵه‌كه بڵێ ڕازین هاوڕێ بێگانه‌كانم ئه‌م منداڵه‌تان ببینن؟ چونكه مافی خۆیانه حه‌ز نه‌كه‌ن هه‌موو كه‌س منداڵه‌كه‌یان ببینێت.