پێشتر به‌رده‌وام له شه‌ڕی داعش، كاری دوور له مرۆڤایه‌تی له‌لایه‌ن چه‌كدارانی ئه‌و گرووپه تیرۆریستییه‌وه‌وه ئه‌نجام ده‌دا، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئه‌م جاره، رووداوێكه له لایه‌ن میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی سه‌ر به ئێران دژی ھێزی پێشمه‌رگه له سنووری كه‌ركووك ئه‌نجام دراوه.
شه‌ھید ھه‌ژار بێستوون یه‌كێكه له‌و پێشمه‌رگانه‌ی له كاتی ھێرشی حه‌شدی شه‌عبی بۆ سه‌ر كه‌ركووك، به جۆرێكی زۆر دڕندانه شه‌ھید كراوه و چه‌كدارانی ئه‌و میلیشیایه، له‌به‌ر هه‌ژار ئاماده نه‌بووه سه‌نگه‌ر چۆڵ بكات، به تانك به‌سه‌ر لاشه‌یدا ڕۆیشتوون و شێلاویانه و هه‌موو ئێسكی لاشه‌ی هه‌نجن بوون، ته‌نیا به پشكنینی DNA توانراوه ته‌رمه‌كه‌ی بناسرێته‌وه.
سیڤه‌ر بیستوون برای شه‌ھید ھه‌ژار، رووداوی شه‌ھیدبوونی براكه‌ی بۆ "وشه" گێڕایه‌وه و گوتی، پێش ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕ، له میحوه‌ری كه‌ركووك شه‌ھید ھه‌ژار پێوه‌ندی به منه‌وه كرد كه پاره‌ی پێ نییه بگه‌ڕێته‌وه بۆ ده‌وام، شتێك پاره‌ی پێ بده‌م، چونكه دوو مانگ بوو پاره‌ی كرێی خانووی نه‌دابوو و ھیچیشی لا نه‌بوو بچێته‌وه بۆ ده‌وام، منیش له ده‌وام بووم و له ئینزاردا بووین، نه‌متوانی پاره‌ی بۆ ره‌وانه بكه‌م.
زیاتر ده‌ڵێ، دوای ئه‌وه‌ی من بۆم نه‌كرا پاره‌ی بۆ بنێرم و هیچ ڕێیه‌كی تری نه‌بوو، هه‌ر ده‌شبوو بگه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌نگه‌ره‌كان، به ناچاری مۆبایله‌كه‌ی فرۆشت و گه‌ڕایه‌وه بۆ ده‌وام.
به‌پێی گێڕانه‌وه‌ی براكه‌ی، شه‌هید هه‌ژار چه‌كی BKC پێ بووه، سه‌عات دوو و 20 خوله‌كی شه‌وی 16ی تشرینی یه‌كه‌م، كاتێك شه‌ڕ ده‌ستی پێ كرد، پێوه‌ندی به‌رده‌واممان ھه‌بوو كه له ئه‌حواڵی یه‌كترمان ده‌پرسی، دواتر ھاوڕێیه‌كی له ته‌نیشت بووه كه ئه‌ویش هه‌مان جۆری چه‌كی لابووه بریندار بووه، كه فیشه‌كێك به‌ر لووتی كه‌وتبوو له چه‌ناگه‌ی ھاتبووه ده‌ره‌وه، بۆیه شه‌ھید ھه‌ژار له‌و شوێنه‌ی بۆیان دیاری كردبوو، ئه‌ركی هه‌ردوو چه‌كه‌كه‌ی گرتبووه ئه‌ستۆ و تا شه‌شی به‌یانی به‌رگری كردبوو.
شه‌هید هه‌ژار به‌بێ ئه‌وه‌ی گوێ به‌وه بدات فه‌رمانده‌كان له دواوه ڕایان كردووه، ئه‌م هه‌ر به‌رده‌وام بوو له به‌رگری، بۆیه میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی، دوای ئه‌وه‌ی چاره‌یان نه‌ما، تانكێكیان بۆ نارد كه گوله نایبڕێ، به‌سه‌ریدا ده‌ڕۆن و ده‌كه‌وێته ژێر زنجیری تانكه‌كه‌وه و ورد و خاش ده‌بێ، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات پێشمه‌رگه‌كانی تر وره‌یان دابه‌زێ و ژماره‌یه‌كی تر شه‌ھید بریندار ببن. براكه‌ی وای گوت.
سیڤه‌ر هه‌روه‌ها ده‌یگێڕێته‌وه، ته‌رمه‌كه‌ی به‌ھۆی شێلان شێوا بوو، نه‌مانناسییه‌وه تا كۆتا شه‌ھید ھه‌موو كه‌سێك شه‌ھیدی خۆی ناسیوه ته‌نیا ئه‌و مابوو له نه‌خۆشخانه، دواجار پشكنینی DNA بۆ كرا، ئینجا ناسیمانه‌وه و ته‌سبیحه‌كه‌شی له‌ناو لاشه‌ی له‌گه‌ڵ شریتی بیكه‌یسییه‌كه‌ی چه‌قی بوون.
شه‌ھید ھه‌ژار له لیوای 102 بووه، فه‌وجی چوار له چه‌رداغ ئۆغڵوو كه ده‌كه‌وێته نێوان ته‌لوه‌رد و شاره‌دێی تازه، له‌وێ ده‌وامی ده‌كرد، ئێمه ئه‌مه یه‌كه‌م شه‌ھید نییه له خانه‌واده‌كه‌مان به خاكی كوردستانی ببه‌خشین، پوورزایه‌كم شه‌ھید بووه و خۆم بریندار بووم. شه‌هید ھه‌ژاریش دووجار له شه‌ڕی داعش بریندار بووه، به‌ڵام ئێمه له‌سه‌ر خاكی كوردستان و ئاڵای كوردستان قوربانیمان داوه، چونكه ئێمه ریفراندۆممان كردووه بۆ ئه‌وه‌ی كوردستان ئازاد بێت، بۆیه ئه‌مه‌ش قوربانی ده‌وێت، ئێمه‌ش ئه‌و گیانه‌مان تێدایه رانه‌كه‌ین تا دوژمن به ئاسانی خاكمان داگیر نه‌كات. سیڤه‌ر وای گوت.
شه‌ھید ھه‌ژار خێزانداره و خاوه‌نی سێ منداڵه، دوو كچ و كوڕێك و ماڵیشی له سلێمانی له تاسلووجه و ماڵی باوكیشی له‌ناو سلێمانییه و دۆخی ئابوورییان زۆر خراپه.
هه‌ولێر/ بڵند یبراھیم