ئه‌گه‌ری هه‌یه هه‌ندێك له كه‌سه نزیكه‌كانی سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی داهاتووی ئه‌مه‌ریكا، پۆستی باڵایان پێ بدرێ، وه‌ك له ڕاپۆرته ئه‌مه‌ریكییه‌كاندا هاتوون.
به‌پێی ڕاپۆرتێكی "NBC News"، حكوومه‌تی دۆناڵد ترامپ سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی ئه‌مه‌ریكا بریتی ده‌بێت له: ڕۆدی جیولیانی وه‌ك سه‌رۆكی داواكاری گشتی، نیوت جینجریچ وه‌زیری ده‌ره‌وه، ژه‌نه‌ڕاڵ مایكل فلین وه‌زیری به‌رگری یان ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی، ستیف منوشین وه‌زیری خه‌زنه (دارایی) لیو ئه‌یزنبرگ ده‌كرێته وه‌زیری بازرگانی.
له‌و ڕاپۆرته‌دا كه لێدوانی سێ ڕاوێژكاری هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی ترامپی تێدایه به‌ڵام نه‌یانویستووه ناویان ئاشكرا بكرێ، ئاماژه‌یان به‌وه‌ش كردووه كه رینیس بریس ده‌كرێته گه‌وره‌ی فه‌رمانبه‌رانی كۆشكی سپی كه پۆستێكی باڵایه له‌و وڵاته‌دا.
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، به‌شێزی زۆری كه‌سایه‌تییه‌كانی نێو حزبی كۆماری، له‌كاتی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌یدا لێی دوور ده‌كه‌وتنه‌وه، چونكه ده‌یانزانی كه ده‌رناچێ، بۆیه ئێسته ناتوانن چاوه‌ڕێی پۆست له سه‌رۆكی نوێ بكه‌ن.
وه‌ك له ڕاپۆرته‌كه‌دا هاتووه، مایك نیس ڕكابه‌ری ترامپ له نێو حزبه‌كه‌یدا، ئه‌گه‌ری هه‌یه پۆستێكی باڵای پێ بدرێت.
دوای هەڵبژاردنی دوێنێ سێشەم هەشتی تشرینی دووەم/نۆڤێمبەر، ئەمڕۆ چوارشەم ئەنجامە بەرایییەكانی هەڵبژاردن ڕاگەیەنران، بەگوێرەی ئەنجامەكانیش دۆناڵد ترامپ كاندیدی كۆمارییەكان توانی سەركەوتن بە دەست بهێنێ و 57 ملیۆن لە دەنگدەرانی ئەمەریكا دەنگیان لە بەرژەوەندی دۆناڵد ترامپ دا، بەوهۆیەوە لە كۆی 538 نوێنەر توانی 276 نوێنەر لە سەرجەم ویلایەتەكانی ئەمەریكا بباتەوە و توانی ببێتە 45ەمین سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا.
سه‌رچاوه: NBC News