سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پیرۆزبایی له سه‌رۆكی نوێی ئه‌مه‌ریكا ده‌كات و ڕای ده‌گه‌یه‌نێ كه هەرێمی كوردستان ئامادەیە بۆ هەر كار و ئەركێكی هاوبەش لەگەڵ ئەو هاوپەیمانە ئەنجامی بدات.
له په‌یامێكی پیرۆزباییدا كه وێنه‌یه‌كی له ماڵپه‌ڕی سه‌رۆكایه‌تی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاو كراوه‌ته‌وه، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نووسیویه‌تی: بەبۆنەی هەڵبژاردنی وەك سەركۆماری داهاتووی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا، بە ناوی خۆم و حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە، پیرۆزبایی لە دۆناڵد ترامپ دەکەم و هیوای سەركەوتنی بۆ دەخوازم.
هه‌ر له‌و په‌یامه‌دا هاتووه: ئەم هەڵبژاردنەی سەرۆكایەتیی ئەمەریكا لە کاتێکدایە کە ئێمە سەرقاڵی ئۆپەراسیۆنێكی فراوانین لە مووسڵ و دەوروبەری بۆ بنەبڕكردنی تیرۆرستانی داعش. خەڵكی هەرێمی كوردستانیش ئاگاداری ئەوەن كە پێشتر ترەمپ لە كاتی هەڵمەتی هەڵبژاردنەكاندا پشتیوانیی خۆی بۆ هەرێمی کوردستان و پیشمەرگە دووپات كردبووەوە و بە پەرۆشەوە چاوەڕێی جێبەجێكردنی ئەو پشتیوانییە دەكەن.
سه‌رۆكی حكوومه‌ت ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات: هاوپەیمانییەكی بەهێز لە شەڕی دژی تیرۆرستانی داعش و توندڕەوی، لە نێوان ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریکا و هەرێمی کوردستاندا هەیە و هەرێمی كوردستان ئامادەیە بۆ هەر كار و ئەركێكی هاوبەش لەگەڵ ئەو هاوپەیمانە ئەنجامی بدات. لەمبارەیەشەوە بە پەرۆشەوە پێشوازی لە سەردانی سەرۆكی هەڵبژێردراوی ئەمەریكا بۆ هەرێمی كوردستان لە داهاتوو دا دەكەین.