خانمە گۆرانیبێژی لاوى شارى هه‌ولێر "کەژێ هاوتا"، كچى هونه‌رمه‌ندى ناودارى كورد هاوتا ئه‌سعه‌د، لە واڵى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى کۆمەڵایەتى فه‌یسبووك، وێنەیەکی نوێی لەگەڵ كوڕێك بڵاو كردووه‌ته‌وه و هه‌وادارانى تووشى شۆك كردووه.
دره‌نگانى دوێنێ شه‌و هونه‌رمه‌ندى لاو "کەژێ هاوتا"، لە واڵى تایبه‌تى خۆی له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبووك وێنه‌یه‌كى تایبه‌تى خۆیى و برا گه‌وره‌كه‌ى بڵاو ده‌كاته‌وه و له باوه‌شیدایه و بۆى نووسیووه: "براکەم "یوسف" گیان، بیرت دەکەم" .
له دواى بڵاوبوونه‌وه‌ى وێنه‌كه‌ى هه‌وادارانى تووشى سه‌رسوڕمان كردووه به‌وه‌ى براى له‌و ته‌مه‌ن هه‌یه و خۆشى ڕۆژ به‌ڕۆژ جوانتر ده‌بێت،؟ یه‌كێك له هه‌وادارنى بۆى نووسیووه، پێده‌چێت هه‌ندێك جوانكاریت بۆ رڕووخسارت كربێ، چونكه زۆر قه‌ڵه‌و دیار كه‌وتووى.
کەژێ هاوتا، کچی هونەرمەندى ناودارى كورد هاوتا ئەسعەد و برازای گۆرانیبێژ و ئیمپڕاتۆرى هونه‌رى كوردى زیاد ئەسعەدە، لە شاری هەولێر لەدایک بووە، ماوەیەکی زۆرە هیچ کارێکی هونەری نوێی نییە، ته‌نیا سه‌رقاڵى بڵاوكردنه‌وه‌ى نوێترین وێنه‌كانییه‌تى و ڕۆژ به‌ڕۆژ جوانتر خۆیى ده‌رده‌خات، سه‌ره‌تایى ده‌ركه‌وتنى به كارى ئاینى ده‌ستى پێكرد و ناوبانگى په‌یدا كرد.