سووده‌كانی خواردنه‌وه‌ی ئاو زۆرن بۆ جه‌سته، به‌ڵام خواردنه‌وه‌ی ئاو به گه‌ده‌ی به‌تاڵ سوودێكی زیاتر به جه‌سته ده‌به‌خشێت و یارمه‌تی ده‌دات خانه‌كانی نوێ ببنه‌وه و له ماده‌ی كه‌ڵه‌كه‌بوو و زیانبه‌خش ڕزگاریان ببێت.
ماڵپه‌ڕه‌كای دنیا له چه‌ندان هه‌واڵدا ڕوونیان كردووه‌ته‌وه و كۆمه‌ڵێك له سووده‌كانی خواردنه‌وه‌ی ئاوی خستووه‌ته ڕوو گه‌ر به گه‌ده‌ی به‌تاڵ بخورێته‌وه، به‌م جۆره:
سووده‌كانی خواردنه‌وه‌ی ئاو به گه‌ده‌ی به‌تاڵ:
خواردنه‌وه‌ی كووپێك ئاو به گه‌ده‌ی به‌تاڵه‌وه، ده‌بێته هۆی ڕێكخستنی پله‌ی گه‌رمی له جه‌سته‌دا، هه‌روه‌ها پارێزگاری ده‌كات له شێداری جه‌سته و پێست به شێداری ده‌هێڵێته‌وه.
خواردنه‌وه‌ی ئاو هاوكاریت ده‌كات بۆ دروستكردنی بڕی پێویستی لیكی ناو ده‌م و باشتركردنی كاری كۆئه‌ندامی هه‌رس، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا خواردنه‌وه‌ی ئاوێكی شله‌تێن هاوكاریت ده‌كات له ڕێكخستنی پله‌ی گه‌رمی جه‌سته.
ئه‌گه‌ر ڕۆژانه بڕی پێویست ئاو بخۆیته‌وه به گه‌ده‌ی به‌تاڵ، ئه‌وا جووڵه‌ی جومگه‌كان باشتر ده‌كات و ناهێڵێت جومگه تووشیی كه‌شه‌نبوون ببێت، ئه‌گه‌ر ڕۆژانه دوو كووپ ئاو بخۆیته‌وه به گه‌ده‌ی به‌تاڵ، ئه‌وا چالاكییه مێشكییه‌كان باشتر ده‌كات.