به‌ركتریای سیل به‌م خواردنه‌وه‌یه‌ له‌ناو ده‌چێت

:: PM:08:03:09/11/2016 ‌

بەکتریای سیل به‌هۆی خێرایی و زۆری له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی به‌ یه‌كێك له‌ مه‌ترسیدارترین به‌كتریاكان بۆ سه‌ر ژیانی مرۆڤ داده‌ندرێت، چونكه‌ ئه‌م به‌كتریایه‌ لە سەرەتا وەک هەڵامەت خۆی دەردەخات و لە کاتی پژمین، قسەکردن، پێکەنین و هاوارکردن ئەم بەکتریایە بەرێژەیەکی زۆر بڵاو دەبێتەوە، یەک کۆکە یان پێنج خولەک قسەکردنی تووشبوو بە بەکتریای سیل رێژەی سێ هه‌زار بەکتریا بڵاو دەکاتەوە كه‌ به‌ ژمارەیەکی مەترسیدار هه‌ژمار ده‌كرێت.

گرووپێک لە توێژەرانی فه‌ڕه‌نسا ئاشکرایان کردووە، "ئەسید ئەسیتیک" کە مادەیەکی زۆر هەرزان و دژە بەکتریایە لە ناو سرکە بە رێژەیەکی زۆر هەیە و دەتوانێ پێش بە بڵاوبوونەوەی بەکتریای سیل بگرێت لە بەرامبەر ئەم نەخۆشییە مەترسیدارە توانایەکی سه‌رسوڕهێنه‌ری هه‌یه‌.

توێژەران بۆ گەیشتن بەم ئەنجامە، رێژەیەکی زۆری بەکتریایان بۆ ماوەی  30 خولەک لە ئەسید ئەسیتیکی 6% خستووە و دەرکەوتووە ئەم بەکتریا بەهێزە کە ئانتی بیوتیکەکانیش ناتوانن لە ناوی ببن لە ناو سرکە لە ناو دەچێت و مەترسی نامێنێت.

ئەسید ئەسیتیک 6% لە سرکەی ئاسایی خەستترە و توانای ئەوەی هەیە 100 ملیۆن بەکتریا لەناو ببات.

لە ساڵی 1982 پزیشكانی سەرانسەری دونیا لەسەر ئەوە سووربوون تا ساڵی 2000 نەخۆشی سیل کۆنترۆڵ بکەن و لەناوی ببەن، ئەم پرۆسەیە تارادەیەکی باش هاتە ئەنجام و کۆنتڕۆڵ کرا، بەڵام بە یەکجاری نەتوانراوە لە ناوی ببەن.

سه‌رچاوه‌: sabah



وشە - عه‌لی سدیق