رووسیا دەچێتە پاڵ ئەندامانی رێکخراوی ئۆپیک

:: PM:05:26:10/10/2016 ‌

سەرۆکی رووسیا، ڤلادمێر پوتین، ئەمڕۆ دووشەمم، لە کۆنگرەی ووزە گووتی، وڵاتەکەی ئامادەیە هاوبەشی ئەندامانی رێکخراوی دەوڵەتە نێردەرەکانی نەوت(ئۆپیک) بکات، لە جێگیر کردنی پێشنیاری بەرهەمهێنانی نەوت.

پۆتین روونی کردەوە، لە کۆنگرەی وزەی نێودەوڵەتی لە ئەستەنبوڵی تورکیا، هیوای هەیە دەوڵەتانی ئەندامی ئۆپیک بڕیاری دیاریکردنی بەرهەمهێنان دەدەن، لە کۆبوونەوەی مانگی نۆڤەمبەر/تشرینی دووەمدا.

مانگی سێپتەمبەر لە جەزائیر لە پەراوێزی کۆڕبەندی ووزەی جیهانی کۆبوونەوە و پێشنیاری ئەوەیان کرد کە رێژەی بەرهەمهێنان سنوردار بکەن بۆ ئەوەی نرخی نەوت بەرز بکەنەوە و جێگیری بە بازاڕ ببەخشن.



وشە/ رۆیتەرز، رێبین مـحەمەد



وشە - ڕێبین محه‌مه‌د