پارێزگەی سلێمانی هەوڵی دابین کردنی مووچەی سەربەخۆ دەدەن

:: PM:05:41:10/10/2016 ‌

لە نوسراوێكی فەرمیدا چەند ئەندامێكی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی واژوویان لەسەر كردوە وێنەیەکی دەست "وشە" كەوتوە ئاراستەی ئەنجوومەنی پارێزگەی سلێمانیان كردوە، تیایدا داوای دابین كردنی مووچە ئەكەن لە داهاتی بەڕێوبەرایەتیەكانیان .

لە نوسراوەكەدا هاتوە پێویستە بزانرێت داهاتی بەڕێوبەرایەتیەكانی سنوری پارێزگەی سلێمانی بەجیا بزانرێت و داهاتی ناو پارێزگەی سلێمانیش بزانرێت .

بەپێی نوسراوەكەش، سێ‌ ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگەی سلێمانی ئاراستەیان كردوە و سەرۆكی ئەنجوومەنیش رەزامەندی لەسەر دەربڕیوە و وەشانی كردوە بۆ كاری پێویست .

ئەم نوسراوەی ئەم ئەندامانەی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی لە كاتێكدایە كە ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان ڕایگەیاندوە، داهاتی سنوری پارێزگای سلێمانی 60 ملیار دینارەو كەس نازانێت چارەنووسی چی بەسەر دێت.

لە ساڵی 2014ەوە حکوومەتی عێراق پشکی هەرێمی کوردستانی لە بوودجە و مووچە بڕیوە و هەرێمی کوردستان رووبەڕووی قەیران بووەتەوە.

ماوەی دوو ساڵە دەوامی فەرمی پارێزگەی سلێمانی کەموکورتی تێکەوتووە و مامۆستایان فەرمانبەران دەوامی تەواو ناکەن و فشاریان بۆ سەر حکوومەت دروست کردوە بۆ ئەوەی مووچەی تەواویان بۆ دابین بکات.



وشە/ رامیار جەواد





وشە - وشه‌