ناكۆكی مه‌زه‌وی له عێراق له‌وپه‌ڕی توندییه، ئه‌وه‌شی كه ناكۆكی نێوانیانی زیاتر ورووژاندووه و گه‌یاندوویه‌تی به ململانێیه‌كی خوێناوی، ئه‌و ناكۆكی و كێبه‌ركێی نێوان سیاسییه‌كانه، دكتۆر حوسێن غازی سامه‌ڕایی ئه‌ندامی مه‌جمه‌عی فیقهی عێراقی بۆ "وشه" ده‌ڵێت، له دوای 2003ه‌وه زیانمه‌ندی گه‌وره سوننه بووه، چونكه داعش و میلیشیاكان به‌و ئامانجه كاریان كرد، له 2013 زیاتر له 700 مامۆستای ئاینی سوننه كوژراون، له چوارساڵی دوای ئه‌وه‌ش زیاتر له 500 پیاوی ئاینی و ئه‌كادیمی شه‌رعی سوننه كوژراون.
*ململانێی تایفی له عێراق به‌تایبه‌تی له نێوان سوننه و شیعه كه‌ی و بۆچی ده‌ستی پێ كرد؟
له‌باره‌ی مه‌زه‌وه فیقهییه‌كانه‌وه ئه‌وان شتی نوێ نین له عێراقدا، مه‌زه‌وه سوننه‌كان دیارن، هی شیعه‌كانیش وه‌ك جه‌عفه‌ری و ئیمامی و ئیسماعیلین، به‌ڵام دیارترینیان مه‌زه‌وی جه‌عفه‌رییه، كه ئه‌وان زیاتر له سه‌تان ساڵه لێره هه‌ن و وه‌ك میتۆدی زانكۆكانیش به جیاوازی نێوانیان خوێنراون، واته مهزهوهكانی زه‌یدی و ئیمامی ئه‌وانیش وه‌ك مهزهوهكانی ئێمه‌ی سوننه خوێنراون.
ئه‌وان قوتابخانه‌ی هزری جۆراوجۆرن و هه‌ستمان به زیان نه‌كردووه ئه‌گه‌ر بیانخوێنین، ئه‌گه‌رچی بۆچوونی جیاواز هه‌بوو و ئێمه‌ش به به‌ڵگه‌وه وه‌ڵاممان ده‌دایه‌وه، به‌ڵام به‌داخه‌وه له ساڵانی دوایی ناكۆكی و ململانێی نێوان مه‌زه‌وه‌كان ده‌ركه‌وت و گه‌یشته ئه‌و ئاسته‌ی ئێسته، ئه‌وه‌ش به‌هۆی سیاسه‌ته هه‌ڵه‌كانی به‌كارهات لای ئێمه و ژماره‌یه‌ك وڵاتی عه‌ره‌بی و ئیسلامی.
ململانێی سیاسی كاریگه‌ری هه‌بوو بۆ دروستبوونی ململانێی هزری، بۆیه هه‌ڵه‌كه لێره‌یه كه ده‌بوو جیاواز بن، مه‌ترسییه‌كه‌ش له‌وه‌یه كه هزرهكه وه‌ك هزرێكی سه‌ربه‌خۆ بمێنێته‌وه، له بڕی ئه‌وه‌ی به سینگێكی فره‌وانه‌وه جیاوازییه‌كان وه‌ربگیرێن و به به‌ڵگه وه‌ڵام بدرێنه‌وه، به‌ڵام ئه‌و كاته‌ی ناكۆكییه سیاسییه‌كان سه‌ریان هه‌ڵدا، ناكۆكییه‌كان له هزرییه‌وه بۆ ناكۆكی و جه‌نگ گۆڕان، هه‌ردوو مه‌زه‌و چوونه ناو جه‌نگه‌وه، ئه‌وه‌ش به‌هۆی ئه‌و سیاسه‌ته هه‌ڵانه و سته‌م و فه‌رامۆشكردن و گوێ بۆیه‌كتر نه‌گرتن، به‌هۆی دوورخستنه‌وه و لادانه‌وه كه هه‌ندێك له سیاسه‌توانانی شیعه په‌نایان بۆ برد، جگه به ژماره‌یه‌ك سیاسته‌وانی سوننه كه به‌جوانی ره‌فتاریان نه‌كرد له هه‌ندێك كاردا و ئه‌و ململانێیه‌ش به گشتی كارێكی هه‌ڵه‌یه.
*هاتنی داعش و لێكه‌وته‌كانی سێ ساڵی رابردوو، چه‌ند كاریگه‌ری بۆسه‌ر ململانێی نێوان سوننه و شیعه هه‌بوو؟
گومانی تێدا نییه هاتنی داعش بۆناو عێراق به‌و هزره توندڕه‌وییه‌وه كه ئه‌وان به زمانی ئیسلامه‌وه قسه ده‌كه‌ن و خۆیان وه‌ك كه‌سایه‌تی ئیسلام پێشان ده‌دا، بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌یان كرد كه ئه‌وان خاوه‌ن عه‌قیده‌یه‌كی راستن و به پێی كتێب و سوننه‌ته‌وه هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كه‌ن، كه‌چی له راستیدا ئه‌وان دوورن له میتۆدی راست، له به‌رامبه‌ر ئه‌وانیش ئه‌و میلیشیایانه‌ی كه هه‌ندێكیان له‌سه‌ر مه‌زه‌وێكی دیاریكراو حسێب ده‌كرێن كه مه‌زه‌وی تهشهیوعه، ئه‌وانیش خراپه‌یان له به‌رامبه‌ر مه‌زه‌وی خۆیان و ئه‌و هزره كرد، چونكه ئه‌وان به‌ناوی حوسێن و ئاڵاكانهوه ده‌یانكوشت، وه‌ك چۆن داعش به‌ناوی "الله اكبر" و "لا اله الا الله" ده‌یكوشت، ئه‌و دوو جۆره هزره توندڕۆیه، بوونه هۆكاری خۆشكردنی ململانێكه و بوونه هۆی بڕواكردن به هه‌ندێك كه‌سی ساده له‌وانه‌ی هیچ زانیاری‌یان نییه و فیقهییان نییه، ئه‌وان بڕوایان به هزری ئه‌وان كرد، بۆیه ئه‌وانیان رێك خست به مه‌به‌ستی به‌كارهێنانیان له جه‌نگ، بۆیه داعش خوێنی شیعه و ئه‌و سوننانهشی كه ناكۆك بوون لهگهڵیانو ژماره‌یه‌ك له زانایان حه‌ڵاڵ كرد.
به‌هه‌مان شێوه‌ش میلیشیاكان ئه‌و سوننانهیان كوشت كه ناكۆك بوون له‌گه‌ڵیاندا له بۆچوونه‌كانیان، به‌ڵێ ئه‌وه نههامهتییهكهیه كه ئه‌و دوو بیره هۆكار بوون بۆ به‌رده‌وامیی ململانێكه.
*ئاخۆ وڵاتانی ده‌ره‌وه رۆڵیان هه‌بوو له خۆشكردنی ئاگری ململانێكه؟
به‌به‌ڵگه‌ی سه‌لمێنه‌ر هه‌یه كه رێكخراوی داعش له‌لایه‌ن وڵاتانی ده‌ره‌كییه‌وه ئاراسته ده‌كرێت، كه ئه‌وان خواستی خۆیان هه‌یه و داعشیان كرده پهنگركێش و چه‌كیان بۆ دابین ده‌كردن و ته‌نانه‌ت رێگه‌شیان بۆ ده‌پاراستن بۆ هاتوچۆ، وه‌ك ئه‌وه‌ی به‌م دوایییه له‌سه‌ر سنووره‌كانی لبنان رووی دا، ئه‌و كاته‌ی به پاس چه‌كدارانی داعشیان بۆ سنووره‌كانی عێراق گواسته‌وه، هه‌وره‌ها زانراوه كه ژماره‌یه‌ك له سه‌رانی داعش له ئێران بوون و هه‌ندێكی تریان له وڵاتانی تر بوون.
هه‌روه‌ها میلیشیاكان ئه‌وانیش زۆرینه‌یان له‌لایه‌ن وڵاتانی ده‌ره‌كییه‌وه پاڵپشتی كراون، هۆكاره‌كه‌شی ئه‌وه‌یه كه ئه‌و وڵاتانه خۆیان دووربن له‌وه‌ی ئه‌و ململانێیه‌ی له عێراق هه‌یه بۆ ئه‌وانیش بگوازرێته‌وه، بۆیه ئه‌وان ململانێ له نێوان رۆڵه‌كانی یه‌ك پێكهاته دروست ده‌كه‌ن كه سه‌تان ساڵه به‌یه‌كه‌وه له یه‌ك وڵات‌دا ده‌ژین، به شیعه و سوننه‌وه، ئه‌وان ویستیان ململانێكه گه‌رم بكه‌ن بۆ پاراستنی خۆیان، هه‌روه‌ك چۆن سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووتر رای گه‌یاند كه هێزی ئێمه له‌وه‌دا نییه كه چه‌كی ئه‌تۆمیمان هه‌بێت، به‌ڵكو هێزی ئێمه له توانای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سێ ده‌وڵه‌ته ئه‌وانیش عێراق و سووریا و میسڕ، ئه‌وه‌ش ئه‌وه‌نده ناوه‌ستێته سه‌ر زیره‌كی ئێمه، ئه‌وه‌نده‌ی ده‌وه‌ستێته سه‌ر ده‌به‌نگی لایه‌نی به‌رامبه‌ر، به‌ڵێ ئه‌وان ئه‌و هۆكارانهیان به‌كار هێناو عێراق و سووریایان پارچه كرد، بۆیه وڵاتانی ده‌ره‌كی مێژوویه‌كی درێژیان له‌وباره‌وه هه‌یه له گه‌رمكردنی ئه‌و ململانێیه، له‌رووی چه‌كداری و هزری و پاره‌وه كه پاڵپشتیان ده‌كه‌ن.
*زیانه‌كانی سوننه له‌و ململانێیه‌یان له‌گه‌ڵ شیعه تا چه‌ند ده‌بێت؟
گه‌وره‌ترین زیانمه‌ند له رووداوه‌كانی دوای 2003ه‌وه تا ئێسته سوننه بوو، چونكه ئه‌وه ئامانجی داعش و میلیشیاكان بوو، بۆیه ئێسته ده‌یبینی كه دۆخی پارێزگا سوننه‌كان له نێوانی بۆردمانكراو و رووخا‌و و ئاواره‌یی خه‌ڵكه‌كه‌یه‌تی، ئه‌گه‌ر باسی ئاماریش بكه‌ین، له ساڵی 2013ه واته به‌ر له چوار ساڵ، وه‌قفی سوننه دوو لیستی به‌ناوی شه‌هیدانی سوننه له وتارخوێن و پێشنوێژان بڵاو كرده‌وه كه ژماره‌یان له سه‌رووی 700 كه‌س بوو، هه‌روه‌ها له‌و چوارساڵی دواییدا زیاتر له 500 پیاوی ئاینی و پێشنوێژ و ئه‌كادیمی شه‌رعی و پزیشك و ئه‌ندازیار و زانایان و هیتریش شه‌هید كراون.
*ئاخۆ بۆ داهاتوو چۆن بتوانرێت كۆنترۆڵی ئه‌و ململانێیه بكرێت؟
لێره‌دا زانایانی ئاینی رۆڵیان هه‌یه، به‌ڵام له‌و دۆخه‌ی ئێسته كه پاره و هێز و ده‌سه‌ڵات خۆیان ده‌سه‌پێنن، هزر رۆڵی هه‌یه، به‌ڵام گه‌وره‌ی نییه له‌وه‌ی له‌سه‌ر گۆڕه‌پانه‌كه ده‌گوزه‌رێت، پێویسته ئه‌و وڵاتانه كه ململانێكه‌یان خۆش ده‌كرد بیزانن كه رۆژێك بۆ ئه‌وانیش ده‌گوازرێته‌وه، چونكه ئه‌وان زۆر له ئێمه‌وه دوور نین، بۆیه ئێسته تۆپه‌كه له یاریگه‌ی وڵاته گه‌وره‌كانه، هه‌روه‌ها سه‌ركرده و سیاستهوانهكان.
ئه‌مڕۆ كه سیاسییه‌كان جه‌نگی یه‌كتر ده‌كه‌ن و ململانێ ده‌كه‌ن، بۆ گه‌لان ده‌گوازرێته‌وه، ئه‌وان له‌سه‌ر پۆست و ده‌سه‌ڵات و پاره ململانێ ده‌كه‌ن، كه ره‌نگدانه‌وه‌ی بۆسه‌ر گه‌ل ده‌بێت، بۆیه پێویسته گه‌لان له‌وه تێبگه‌ن كه نابێت و راست نییه خۆیان بكه‌نه لایه‌نێكی ململانێ سیاسییه‌كان، سیاسییه‌كان یه‌كتر ده‌ناسن به‌ره‌و جه‌نگی گه‌لان پاڵ ده‌نێن و خۆشیان پارێزراون، بۆیه گوێبیستی ئه‌وه نابیت كه كه‌سێكی سیاسی یان خاوه‌ن پۆستێك بكوژرێت، ته‌نیا لاواز و زانا و حه‌قبێژان ده‌كوژرێن، ئه‌وان خۆشیان پارێزگاری له پۆست و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان ده‌كه‌ن، بۆیه پێویسته گه‌لان خۆیان له‌وه به‌دوور بگرن و له‌گه‌ڵ یه‌كتردا بژین.