رۆناڵدۆ بە 300 یۆرۆ تا بەیانی لەگەڵ ئافرەتێك ماوەتەوە

:: AM:10:58:29/10/2017 ‌

كۆوارێكی ناوداری پورتوگالی لەسەر لاپەڕەی پێشەوەی ئەم هەفتەیەیدا بەناونیشانێكی گەورە بابەتێكی لەسەر كریستیانۆ رۆناڵدۆی باشترین یاریزانی جیهان بڵاو كردووەتەوە و تێیدا نووسراوە كە ئەو ئەستێرەیەی هەڵبژاردەی پورتوگال و یانەی ریال مەدرید خیانەتی لە خۆشەویستەكەی جۆرجینا رۆدریگیز كردووە.

كۆواری (تەلەفزیۆن) ئاشكرای كرد كە هەینی رابردوو رۆناڵدۆ داوای لە كچێكی هاونیشتمانی ناتاشا سۆفیای تەمەن 21 ساڵ كردووە شەوێك لەگەڵی بمێنێتەوە.

سۆفیا بەم دواییە هەوادارێكی گەورەی بۆ خۆی پەیدا كرد دوای بەشداریكردن لە درامایەكی تەلەفزیۆنی بەناوی (لوتكەی خۆشەویستی).

ناتاشا لە چاوپێكەوتنی كۆوارەكەدا ئاشكرای دەكات كە ماوەیەكە پەیوەندی سۆزداری لەگەڵ رۆناڵدۆ داناوە و هەینی رابردووش لە پورتوگال چاوییان بەیەكتر كەوتووە.

ناتاشا هەروەها ئاشكرای دەكات كە رۆناڵدۆ داوای لێ كردووە تا بەرەبەیان لەگەڵیدا بمێنێتەوە بۆ ئەوەی زیاتر لەیەكترەوە نزیك بن و كاتێكی خۆش بەیەكەوە بەسەر ببەن.

راشی گەیاند كە داواكەی قبووڵ كردووە و دوای مانەوە تا بەرەبەیان، رۆناڵدۆ ئۆتۆمبێڵێكی تەكسی بۆ بانگهێشتكردووە و 300 یۆرۆشی وەك دیاری پێداوە لەبەرامبەر قبووڵكردنی داواكەی.

كۆواری (تەلەفزیۆن) ئاماژەی بەوەشداوە كە رۆناڵدۆ بەم كارەی خیانەتێكی گەورەی لە جۆرجینای خۆشەویستی كردووە كە چاوەڕێ دەكات لەم چەند رۆژەی دواییدا منداڵی چوارەمی بۆ بهێنێتە دنیاوە.





وشە - ئامانج ئه‌كره‌م