پۆلیسی هەولێر بڵاوی کردەوە کە منداڵێک بە کلاشینکۆف منداڵێکی درواسێیانی کوشتووە و تۆمەتباریش گیراوە.
ئەمڕۆ پێنجشەم ١٠ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ پۆلیسی هەولێر رای گەیاند کە دوێنێ چوارشەم ٩ی تشرینی دووەم، پۆلیس ئاگەدارکراونەتەوە بەبوونی ڕووداوێکی کوشتن لە گوندی سەرکارێز سەر بە شارەدێی شەمامک، دوای گەیشتنی پۆلیس بۆ شوێنی ڕووداو دەرکەوت کەوا منالێک بەناوی (ر.ا.س)، تەمەن (11) ساڵ، چۆتە ماڵی دراوسیێەکەیان کەتەندا منداڵێکیان لە ماڵ بووە، لەوکاتەدا یاریان بەچەک کردووە، ناوبراوی سەرەوە بە کڵاشنکۆف گولەیەک لەسینگی هاوڕێیەکەی دەدات بەناوی (جێگر فەرهاد عەلی)، تەمەن (10) ساڵ و دەستبەجێ لە شوێنی ڕووداو گیان لەدەست دەدات.
پۆلیسی هەولێر ئاماژەیداوە، دۆسیەی لێکۆڵینەوە کرایەوە بۆ ئەم ڕووداوە لەلایەن پۆلیس و تۆمەتباریش دەست بەسەرکراوە.
وشە/راگەیاندنی پۆلیس