جگه‌ر به ئه‌ندامێكی گرنگی جه‌سته‌ی مرۆڤ داده‌نرێت و فه‌رمانی هه‌مه‌جۆر و گرنگ ئه‌نجام ده‌دات له جه‌سته‌دا، هه‌روه‌ها ڕه‌نگه هه‌ندێك جار به هۆكاری هه‌مه‌جۆر جگه‌ر مه‌ترسی تووشبوون به شێرپه‌نجه‌ی هه‌بێت.
له توێژینه‌وه‌یه‌كی ته‌ندروستی كه له ماڵپه‌ڕی "
medicalnewstoday " دا بڵاو كراوه‌ته‌وه، ئاماژه‌ی به چه‌ند ڕێیه‌ك ده‌كات بۆ ڕێگری له زیان گه‌یاندن به هه‌ر به‌شێكی جگه‌ر كه ئه‌گه‌ری هه‌یه تووشی شێرپه‌نجه‌ی بكات.
له توێژینه‌وه‌كه ئاماژه به‌وه كراوه كه به‌كارهێنانی ده‌رمانی ئه‌سپیرین هۆكاره بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری تووشبوون به شێرپه‌نجه له جگه‌ری مرۆڤدا، هه‌روه‌ها كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی ژه‌هر له جگه‌ردا و پاراستنی له هه‌ر زیانێكی تر.
توێژینه‌وه‌كه له‌سه‌ر نزیكی هه‌زار و 500 كه‌س به ژن و پیاو ئه‌نجام درا، زۆربه‌ی كه‌سه‌كان بریتی بوون له كه‌سانی سه‌رووی ته‌مه‌ن 50 ساڵ كه ڕۆژانه ده‌رمانی ئه‌سپیرینیان به‌كار ده‌هێنا و چاودێریكردن بۆ ماوه‌ی سێ مانگ.
تا له كۆتادا بۆیان ده‌ركه‌وت كه ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ده‌رمانی ئه‌سپرین به‌كار ده‌هێنن، ئه‌گه‌ری تووشبوون به شێرپه‌نجه‌ی جگه‌ر كه‌متره له چاو ئه‌و كه‌سانه‌ی تر كه ده‌رمانی ئه‌سپیرین به‌كار ناهێنن.