بووك و زاوایه‌كی ئه‌مه‌ریكی، بۆ ئه‌وه‌ی جوانترین وێنه‌ی هاوسه‌رگیری بگرن، چوونه سه‌ر ده‌ریا تا له‌گه‌ڵ ئه‌و دیمه‌نه جوانه‌دا به سواری ئه‌سپه‌وه وێنه بگرن.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئه‌مان چاوه‌ڕێیان نه‌ده‌كرد ڕووی دا، كاتێك بووكه‌كه له‌سه‌ر ئه‌سپه‌كه وه‌ستاوه و ده‌یه‌وێت فۆتۆگرافهرهكه وێنه‌ی بگرێت، ئه‌سپه‌كه چه‌ند مه‌ترێك بۆ دوای خۆی فڕێی ده‌دات و هه‌موو گیانی پیس و قوڕاوی ده‌كات، ئه‌وه‌ی باشه هیچ زیانێكیان پێ ناگات.
چه‌ند ڕۆژێكه، ئه‌م ڤیدیۆیه له ته‌واوی تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی بڵاو بووه‌ته‌وه و به بێ به‌ختترین بووكی 2017ی ناو ده‌به‌ن: