بووكێكی پاكستانی، مانگێك دوای ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیرییه‌كه‌ی، ماستی ژه‌هراوی ده‌رخواردی مێرده‌كه‌ی و ماڵه خه‌زوورانی دا، هه‌موویانی كوشت.
ئاسیا بیبی ژنێكی پاكستانییه، مانگێك پێش ئێسته به زۆر درابوو به شوو، به پیاوێك كه خۆشی نه‌ده‌ویست، له‌به‌ر ئه‌مه بڕیاری دا ئه‌م مێرده‌ی بكوژێت و شوو به خۆشه‌ویسته‌كه‌ی خۆی بكات، بۆیه ژه‌هری كرده ناو ماست و ده‌رخواردی دا.
پۆلیسی پاكستان لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌م پرسه كرد، بۆیان ده‌ركه‌وت ئاسیا دوای مانگێك له هاوسه‌رگیرییه‌كه‌ی، ده‌ستی كردووه به پلان داڕشتن بۆ كوشتنی مێرده‌كه‌ی، له‌به‌ر ئه‌وه ژه‌هرێكی گرتووه‌ته‌وه و له‌گه‌ڵ ماست تێكه‌ڵی كردووه، سه‌ره‌تا داویه‌تی به مێرده‌كه‌ی به‌ڵام نه‌یخواردووه، دواتر پاش هه‌فته‌یه‌ك له‌م ڕووداوه، ده‌رخواردی ماڵه خه‌زوورانی داوه و مێرده‌كه‌ی و 14 كه‌س له خزم و كه‌سی مێرده‌كه‌ی كوشتووه.
به پێی قسه‌ی پۆلیسه‌كان بێت، سه‌ره‌تا به‌شێك له‌و كه‌سانه مردوون، هه‌شت كه‌سیان تا نه‌خۆشخانه‌ش ژیاون، به‌ڵام دواتر گیانیان له‌ده‌ست داوه، ئه‌م كاره‌ی ئاسیاش به هاوكاری پووری و خۆشه‌ویسته‌كه‌ی ئه‌نجام دراوه، له‌به‌ر ئه‌وه هه‌رسێكیان گیراون، بڕیاره له‌م نزیكانه دادگایییهكهیان ته‌واو بێت و سزای گونجاویان بۆ ده‌ربچێت.