دینا، هونه‌رمه‌ندێكی نوێی بواری گۆرانی و میوزیكه، یه‌كه‌م به‌رهه‌می خۆی به شێوه‌ی ڤیدیۆ كلیپ بڵاو كرده‌وه و وه‌ك ژماره‌یه‌ك هونه‌رمه‌ندی تر، هه‌ڵكه‌وت زاهیر میوزیكیانی ناسراوی كورد، ئاوازی بۆ داناوه و هۆكاری ده‌ركه‌وتنی بووه.
هه‌ڵكه‌وت زاهیر، سه‌باره‌ت به‌و به‌رهه‌مه به "وشه"ی گوت، خاتوو دینا، ده‌نگێكی كلاسیكی هه‌یه و توانای گوتنی به‌سه‌ر تۆنه به‌رزه‌كاندا زاڵه و پێشبینی ده‌كه‌م به شێوه‌یه‌كی خێرا گوێگرانی سه‌رسام بكات و ئومێدی داهاتوویه‌كی گه‌شی لێ چاوه‌ڕوان ده‌كه‌م.
ئاوازدانه‌ری گۆرانیی "شای وڵات"، كه یه‌كه‌م به‌رهه‌می دینایه، زیاتر گوتی گۆرانییه‌كی ڕۆمانسییه و ئاوازه‌كه‌یم به شێوه‌یه‌ك داناوه كه ته‌واو له‌گه‌ڵ ده‌نگی دینا و تێكسته‌كه گونجاوه و كلیپه‌كه‌شی به شێوه‌یه‌كی جوان كراوه كه شیاوی ئه‌و گۆرانییه‌یه.
گۆرانیی "شای وڵات" له لایه‌ن شاعیر ده‌رباز یونس تێكسته‌كه‌ی ئاماده كراوه و محه‌مه‌د جه‌میل كاری ده‌رهێنانی بۆ كردووه.