كۆمپانیای ئه‌پڵ ساڵانه به‌رهه‌می تازه ده‌خاته بازاڕه‌كانی دنیاوه، كه كڕیارێكی زۆری هه‌یه ئه‌گه‌ر به‌رهه‌مه‌كه‌شیان لاپ‌تۆپ بێ یان مۆبایل بێ یان هه‌رشتێكی تر و هه‌روه‌ها ساڵانه داهاتی خۆی راده‌گه‌یه‌نێت به دنیا.
كۆمپانیای ئه‌پڵ ڕای گه‌یاند، كه داهاتی ئه‌مساڵیان به‌راورد به ساڵی رابردوو به بڕی %10 بۆ %15 زیادی كردووه و گه‌یشتووه‌ته 261 ملیار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی، هه‌روه‌ها كۆمپانیای ئه‌پڵ ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر به‌م شێوه‌یه كاره‌كان له گه‌شه‌دا بن بۆ ساڵی داهاتوو داهاتمان ده‌گاته %20 زیاتر له ساڵانی پێشوو.
كۆمپانیای ئه‌پڵ ئه‌وه‌شی راگه‌یاند كه داهاتی ساڵی پاری به‌راورد به‌مساڵ 10 جار كه‌متر بوو، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی راگه‌یاند كه %11 ی ئه‌م داهاته ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ دروستكردنی مۆبایلی "IPhoneX" كه فرۆشێكی زۆری هه‌بوو.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش ئاشكرا كراوه كه 60% ی داهاتی كۆمپانیاكه له فرۆشتنی ئامێره‌كه له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكادا به‌ده‌ست هاتووه، ئه‌پڵ ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه كه فرۆشتنی ئامێره‌كانیان 2.5% زیادی كردووه و به گشتی گه‌یشتووه‌ته 46 ملیۆن و 466 هه‌زار دانه.
به‌گشتی كۆمپانیاكه ده‌ڵێت ده‌هاتی ئه‌پڵ ساڵانه له زیادبووندایه و هیوادارن له ساڵی داهاتوودا به ڕێژه‌ی %11 ی تر زیاد بكات كه ده‌كاته 17 جار زیاتر به‌راورد به ساڵه‌كانی تر.
ئه‌پڵ كۆمپانیایه‌كی ئه‌مه‌ریكییه له یه‌كی مانگی ئه‌پرێلی ساڵی 1976 له ئه‌مه‌ریكا دامه‌زرا له‌سه‌ر ده‌ستی "ستیڤ جۆبس و ستیڤ ئۆزنهیك و ڕۆنالد وه‌ینی"، كه تا ئێسته ئه‌و كۆمپانیایه له به‌رهه‌مهێنانی ته‌كنه‌لۆجیای نوێدایه بۆ خزمه‌تكردنی خه‌ڵك.