دوای جیابوونه‌وه‌ی ئه‌نجێلینا جولی له براد بێتی باوكی منداڵه‌كانی، به پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست میدیاكان كه‌وتووه، له‌م نزیكانه شوو به سه‌رمایه‌دارێكی به‌ریتانی ده‌كات.
چه‌ند مانگێك پێش ئێسته، هه‌ردوو ئه‌كته‌ر "ئه‌نجێلینا جۆلی" و "براد بێت" دوو ئاشقه به‌ناوبانگه ئه‌مه‌ریكییه‌كه‌ی هۆڵیوود، به یه‌كجاری له یه‌كتر جیابوونه‌وه و كۆتایان به پێوه‌ندی هاوسه‌رگیرییه‌كه‌یان هێنا و ژیانی منداڵه‌كانیان پارچه پارچه كرد.
له دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه‌ش، چه‌ند ڕۆژێكه ده‌نگۆی هاوسه‌رگیری ئه‌نجێلینا بۆ جاری چواره‌م له‌گه‌ڵ سه‌رمایه‌دارێكی به‌ریتانی بڵاو بووه‌ته‌وه، ئه‌م هه‌واڵه‌ش دوای ئه‌وه بوو كه ئه‌نجێلینا بۆ به‌رهه‌مهێنانی فیلمێك له‌گه‌ڵ ستافه‌كه‌یدا سه‌ردانی كه‌مبۆدیای كرد، ئه‌م سه‌رمایه‌داره‌ش كه به‌ته‌مایه هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ بكات، هه‌ر له‌وێ ده‌ژی، له‌به‌ر ئه‌وه له تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی و لای میدیاكان وا بڵاوه، ئه‌نجێلینا بۆ یه‌كترناسین له‌گه‌ڵ ئه‌و پیاوه چووه بۆ كامبۆدیا و به‌رهه‌مهێنانی فیلمه‌كه‌ی به هه‌ل زانیوه، ئه‌گه‌ر نا ماوه‌ی ساڵێكه له‌گه‌ڵ یه‌كتردا له پێوه‌ندیدان.
شایانی باسه، هه‌واڵی پێوه‌ندییه‌كی خۆشه‌ویستی نوێش بۆ براد بێت بڵاو بووه‌ته‌وه، كه هه‌موو خه‌ڵك پێیان وایه ئه‌ویش له پێوه‌ندییه‌كدایه، به‌ڵام نایه‌وێت جارێك ئاشكرای بكات، گومانیش ده‌كرێت هۆكاری جیابوونه‌وه‌كه‌شیان هه‌ر ئه‌م پێوه‌ندییه نوێیانه بووبێت.