تایبه‌تمه‌ندییه‌كی نوێی ئینستاگرام، توانی وا بكات به‌كارهێنه‌رانی سناپچات ڕوو له كه‌می بكات، ئه‌ویش زیادكردنی شێوازی وێنه‌گرتنه له‌سه‌ر شێوه‌ی GIF له ستۆری.
ئه‌پڵیكه‌یشنی ئینستاگرام، له‌م دواییانه‌دا نوێترین تایبه‌تمه‌ندی زیادكراوی بۆ به‌كارهێنه‌رانی خسته به‌رده‌ست، ئه‌ویش زیادكردنی شێوازی وێنه‌گرتنه به GIF واته چه‌ند وێنه‌یه‌ك به دوای یه‌كدا و دووباره‌بوونه‌وه‌ی به شێوه‌ی ڤیدیۆیه‌كی كورت، ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییه‌ش له لای چه‌پی به‌رنامه‌كه له شوێنی ستۆری به‌رده‌سته، به‌كارهێنه‌ران ده‌توانن به گرتنی چه‌ند وێنه‌یه‌ك له به‌شی "stop motiom" ئه‌م شێوازه تازه‌یه‌ی وێنه‌گرتن به‌كار بهێنن.
به پێێ ئه‌و به‌راورده‌ی ڕۆژانه بۆ به‌كارهێنه‌رانی هه‌موو ئه‌پڵیكه‌یشنه ناوداره‌كانی دنیا ده‌كرێت، ده‌ركه‌وتووه ئه‌م تایبه‌تمه‌ندیه‌ی ئینستاگرام، توانیویه‌تی ڕێژه‌ی به‌كارهێنه‌رانی ئینستاگرام به شێوه‌یه‌كی جادوویی زیاد بكات و ته‌نانه‌ت بچێته پێش به‌كارهێنه‌رانی سناپچاتیشه‌وه، كه سناپچات له‌مڕۆدا بووه‌ته یه‌كێك له به‌ناوبانگترین ئه‌پڵیكه‌یشنه‌كانی گه‌نجان.
هه‌ر له‌وه‌ته‌ی سناپچات و ئینستاگرام دروست بوون، پێشبڕكێیه‌كی زۆر له ڕووی زۆری به‌كارهێنانیانه‌وه به‌دی ده‌كرێت، ئه‌مه‌ش وای كردووه هه‌ر لایه‌كیان ڕۆژانه بیر له نوێكاری و تایبه‌تمه‌ندی جیاوازتر بكه‌نه‌وه بۆ به‌كارهێنه‌رانیان.