پسپۆڕان و چالاكان و لایه‌نه‌كانی كوردستان، ڕازینه‌بوونی سه‌رۆك بارزانی به درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی و ناردنی نامه بۆ په‌رله‌مان و دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی، به هه‌نگاوێكی گه‌وره و مێژوویی له بزاڤی ڕزگاریخوازی كورد هه‌ژمار ده‌كه‌ن و به تۆكمه‌كردنی بنه‌مای دیموكراتی له كوردستان لێكی ده‌ده‌نه‌وه. دووپات له‌وه‌یش ده‌كه‌نه‌وه كه سه‌رۆك بارزانی دوای وازهێنانی له سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان، كاریگه‌ری زۆر و پێگه‌ی ته‌واو به‌هێزتر ده‌بێ، ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌كی كاریزمایه و مێژووی خه‌بات و تێكۆشان پێگه و سه‌نگی ئه‌وی دروست كردووه.
ڕۆژى یه‌كشه‌مى ڕابردوو، سه‌رۆك بارزانى نامه‌یه‌كى ئاراسته‌ى په‌رله‌مانى كوردستان كرد و تیایدا بڕیارى دابوو نه خۆى بۆ پۆستى سه‌رۆكى هه‌رێم كاندید بكاته‌وه و نه ئاماده‌یشه یاساى بۆ هه‌موار بكرێت و ماوه‌كه‌ى بۆ درێژ بكرێته‌وه، ئه‌مه له كاتێكدایه سه‌رۆك بارزانى له ڕووى هێز و جه‌ماوه‌ر و تواناوه ده‌یتوانى له‌و پۆسته‌دا بمێنێته‌وه، به‌ڵام وه‌ك هه‌نگاوێك بۆ به‌ره‌وپێشچوونى دیموكراسییانه‌ى هه‌رێم، ئه‌و كاره‌ى ڕه‌ت كرده‌وه.
ڕووداوێكی گه‌وره‌ی دیموكراسیی گه‌لی كورده
شاره‌زایان و چالاكان، ڕه‌زامه‌ند نه‌بوونی سه‌رۆك بارزانی به درێژكردنه‌وه‌ی واده‌ی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان، به ڕووداوێكی گه‌وره‌ی په‌نجا ساڵی ڕابردووی گه‌لی كوردستان هه‌ژمار ده‌كه‌ن، هه‌رچه‌نده ئه‌و توانای هه‌بوو له پۆسته‌كه بمێنێته‌وه، به‌ڵام بۆ چه‌سپاندنی دیموكراسی بناخه‌یه‌كی پته‌وی له مێژووی گه‌لی كوردستان تۆمار كرد.
چیا زه‌نگه‌نه پسپۆڕى یاسایى و ده‌ستوورى، پێى وایه هه‌نگاوه‌كه‌ى سه‌رۆك بارزانی بۆ ده‌ستبه‌رداربوونى له پۆستى سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێم، بوێرانه و ئازایانه بووه.
ئه‌و به "وشه"ـى گوت، "بێگومان بارزانی تواناى هه‌بوو په‌رله‌مان ناچار بكات ماوه‌ى بۆ درێژ بكه‌نه‌وه و یاساكه‌شى بۆ ده‌ستكارى بكه‌ن، ده‌یتوانى ڕاسته‌وخۆ هه‌ڵبژاردن بكات و بێگومان ده‌ریش ده‌چووه‌وه، به‌ڵام كه ده‌یتوانى ئه‌وانه بكات و نه‌یكرد، ئه‌وه جێى ستایشه و هه‌نگاوێكه بۆ ده‌ستاوده‌ستكردنى ده‌سه‌ڵات له‌وپه‌ڕى به‌هێزیدا، ئه‌و هه‌م له ڕووى جه‌سته‌یییه‌وه، هه‌م له ڕووى جه‌ماوه‌ر و هێزه‌وه تواناى مانه‌وه‌ى هه‌بوو، كه نه‌یكرد، هه‌نگاوێكى گه‌وره‌ی دیموكراسییانه‌ی نا".
سه‌لماندی به‌دوای پله و پۆسته‌وه نییه
سه‌رۆك بارزانى له كاتى بانگه‌شه‌ى ڕیفراندۆمدا، چه‌ندان جار له وتاره‌كانیدا له به‌رده‌م جه‌ماوه‌ردا باسى له‌وه كرد خۆى بۆ پۆستى سه‌رۆكى هه‌رێم كاندید ناكاته‌وه و ناشیه‌وێت ماوه‌ى بۆ درێژ بكرێته‌وه، له‌سه‌ر به‌ڵێنه‌كه‌ى خۆیشى كه 1ى 11 ماوه‌كه‌ى ته‌واو بوو، نه‌یهێشت ماوه‌كه‌ى بۆ درێژ بكه‌نه‌وه، وازى هێنا و ده‌سه‌ڵاته‌كانى له لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه به‌سه‌ر په‌رله‌مان و حكوومه‌ت و ئه‌نجوومه‌نى دادوه‌ریدا دابه‌ش كران.
د. كه‌یوان ئازاد مامۆستاى زانكۆى سلێمانى ئاماژه به‌وه ده‌دات، ده‌بێت به چاوێكى گه‌وره‌وه له سه‌رۆك بارزانى بڕوانرێت كه توانیویه‌تى كوردستان به ئاراسته‌یه‌كى زۆر باش‌دا به‌رێت.
ئازاد به "وشه"ـى گوت، دڵنیام لێكه‌وته‌كانى وازهێنانى بارزانى، زۆرینه‌ی نه‌رێنین و كه‌س ناتوانێت پڕى بكاته‌وه، به وازهێنانیشى له كاتێكدا ده‌یتوانى بمێنێته‌وه، سه‌لماندى به‌دواى پۆست و پله‌وه نییه.
بارزانى له‌و نامه‌یه‌دا كه بۆ په‌رله‌مانى كوردستانى ناردووه، ئاماژه‌ى به‌وه داوه كه ئه‌و پێشمه‌رگه بووه و ده‌شیه‌وێت به پێشمه‌رگایه‌تى له‌ناو جه‌ماوه‌رى كوردستاندا به‌رده‌وام بێت و گه‌وره‌ترین پله و پۆستیش بۆ ئه‌و پێشمه‌رگایه‌تییه.
كه‌یوان ئازاد ئاماژه‌ی دا، به‌ڵێ له مێژوودا وازهێنانى سه‌ركرده‌كان هه‌بووه، به‌ڵام بارزانى له مێژووى 50 ساڵى ڕابردووى ئێمه‌دا نموونه‌یه‌كى دیموكراسى به‌رجه‌سته‌ى پێشكه‌ش كرد كه له‌وپه‌ڕى ده‌سه‌ڵات و توانایدا پۆسته‌كه‌ى جێ هێشت.
پێویسته ئه‌و هه‌نگاوه ببێت به مۆدێلێك له ئه‌زموونی كوردستان
دوای رئاماده‌نه‌بوونی سه‌رۆك بارزانی له درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی و وازهێنانی له پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، هه‌ریه‌ك له وڵاتانى ئه‌مه‌ریكا و به‌ریتانیا، سووربوونی بارزانی‌یان له ڕازینه‌بوونی بۆ درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی به هه‌نگاوێكى دیموكراسییانه وه‌سف كردووه و له دوو ڕاگه‌یه‌نراویشدا ئه‌و په‌یامه‌یان گه‌یاندووه.
ئارام سه‌عید چالاكى مه‌ده‌نى له‌وباره‌وه به "وشه"ـى گوت، "ناكرێ ڕێگری له درێژكردنه‌وه و وازهێنانی بارزانی به هه‌نگاوێكى گرنگ وه‌سف نه‌كرێت، جێى خۆیه‌تى له بارزانییه‌وه ئه‌وه ببێته مۆدێلێك بۆ ئه‌وه‌ى ده‌ستاوده‌ستكردنى ده‌سه‌ڵات ئاشتییانه و دیموكراسییانه به‌ڕێوه بچێت".
سه‌رۆكایه‌تی نه‌ویست و وه‌ك پێشمه‌رگه پارێزگاری كوردستان ده‌بێ
گوته‌بێژی هۆزه‌كانی نه‌ینه‌وا ده‌ڵێ، سه‌رۆكی وڵات و ناوچه‌كانی تر، خه‌ڵك ده‌كه‌ن به قوربانی له پێناوی كورسییه‌كه‌یان، به‌ڵام سه‌رۆك بارزانی كورسییه‌كه‌ی جێ هێشت و ده‌یه‌وێ وه‌ك پێشمه‌رگه‌یه‌ك به‌رگری له خاكی كوردستان بكات.
شێخ موزاحیم ئه‌لحوێت به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، ئه‌وكاته‌ی سه‌رۆك بارزانی داوای كرد ماوه‌ی بۆ درێژ نه‌كرێته‌وه، ئامانجی ئه‌وه بوو گه‌لی كوردستان و سنووره‌كانی كوردستان بپارێزێت. وه‌ك رای گه‌یاند هه‌ر له ریزه‌كانی پێشمه‌رگه ده‌مێنێته‌وه كه به‌رگری له خاكی كوردستان و نامووس و شه‌ره‌فی ده‌كات. به بۆچوونی خۆمان ئه‌وه‌یه پیاوه‌تی، چونكه هه‌ر سه‌رۆكێك له پشت كورسییه‌وه قوربانی به گه‌له‌كه‌ی بدات ئه‌وه ده‌مرێت، به‌ڵام بارزانی كورسییه‌كه‌ی كرده قوربانی گه‌له‌كه‌ی و پارێزگاری له گه‌له‌كه‌ی ده‌كات له به‌رامبه‌ر ئه‌و پێشێلكارییانه‌ی كه میلیشیاكان له‌و ناوچانه‌ی داگیریان كردووه، ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.
بارزانی كاریزمایه و كاریگه‌ری زۆرتر ده‌بێ
به‌رپرسێكی حزبی شیوعیی كوردستان هێما بۆ ئه‌وه ده‌كات، سه‌رۆك بارزانی خاوه‌ن به‌ڵێن و په‌یمانی خۆی بوو و پابه‌ندیش بوو پێوه‌ی، بۆیه دوای ڕازینه‌بوون به درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی، كاریگه‌ری و كاریزمای ئه‌و به‌سه‌ر گۆڕه‌پانی سیاسیی كوردستان گه‌وره‌تر ده‌بێ.
ئه‌حمه‌د شێروانى به‌رپرسى كۆمیته‌ى ناوه‌ندى هه‌ولێرى حزبى شیوعى بۆ "وشه" گوتی، بارزانى بمانه‌وێ یان نا، سه‌ركرده‌یه‌كى كاریزما بوو و به‌ڵێنه‌كه‌ى خۆى پاراست كه به جه‌ماوه‌رى كوردستانى دابوو. وه‌ك خۆى گوتى كه پێشمه‌رگه‌یه و وه‌ك پێشمه‌رگه ده‌مێنێته‌وه.
ئاماژه‌ی دا، بارزانی ئه‌و ڕۆڵه‌ى هه‌یبوو له پێشوودا، به‌رده‌وامى ده‌بێت له گۆڕه‌پانه‌كه و ئه‌وه به گوته‌ى هه‌ندێك لایه‌نه ناگۆڕێت، چونكه بارزانى سه‌ركرده‌یه‌كى كاریزمایییه.
به وازهێنانی پێگه‌ی زیاتر و به‌هێزتر ده‌بێ
هاوسه‌رۆكى حزبى زه‌حمه‌تكێشانى كوردستان ئاشكراى كرد، ڕازینه‌بوونی بارزانی به درێژكردنه‌وه‌ی پۆسته‌كه‌ی و وازهێنان له سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم، ترۆپكی دیموكراسى و خزمه‌تكردن بوو به پرۆسه‌ی دیموكراسى، ئه‌و به وازهێنانی كاریگه‌ری له‌سه‌ر گۆڕه‌پانی سیاسیی كوردستان زیاتر و به‌هێزتر ده‌بێ.
سه‌عد خالید هاوسه‌رۆكى حزبى زه‌حمه‌تكێشانى كوردستان به "وشه"ی گوت، هه‌نگاوه‌كه‌ی بارزانی خزمه‌تێكى زۆرى به پرۆسه‌ى دیموكراسى كرد و ئێمه وه‌ك حزبى زه‌حمه‌تكێشانى كوردستان، هیوادارین هه‌ڵوێستى له‌و شێوه‌یه‌ى بارزانى ببێته نه‌ریتێك و له‌و پۆست و ده‌سه‌ڵاتانه پێڕه‌و بكرێت كه پێویستى به پێداچوونه‌وه هه‌یه.
هێمای بۆ ئه‌وه‌یش كرد، ڕۆڵى مه‌سعوود بارزانى له‌سه‌ر گۆڕه‌پانى سیاسیى هه‌رێمى كوردستان، بێگومان له ئێسته و داهاتوو زۆر كاریگه‌ر ده‌بێت، چونكه ئه‌و به خه‌باتێكى دوور و درێژ گه‌یشتووه‌ته ئه‌و پۆسته‌ى و بێگومان له بڕیاره‌كانى هه‌رێمى كوردستان كه بڕیارى سیاسى و به‌رژه‌وه‌ندیى كوردستان بێت، كاریگه‌رى بارزانى به‌ته‌واوى دیار ده‌بێت له داهاتوو و ئه‌و وه‌ك كه‌سێكى گرنگ ده‌مێنێته‌وه.
هاوكات به‌هزاد ده‌روێش سه‌رۆكى فراكسیۆنى یه‌كگرتووى ئیسلامى له په‌رله‌مانى كوردستان به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، بڕیاره‌كه‌ى بارزانى بێگومان باش بوو بۆ پرۆسه‌ى دیموكراسى، به‌گوێره‌ى یاساش كه پێویسته هه‌ر پله‌یه‌ك دوو خول زیاتر نه‌بێت و ئه‌وه‌ش كاریگه‌ری له داهاتوو ده‌بێ و هه‌مووان به ئاشتییانه ده‌ستاوده‌ستی ده‌سه‌ڵات ده‌كه‌ن، هیوادارین بۆ سه‌رجه‌م پۆست و پله‌كانى تر، بڕیارى له‌و شێوه‌یه هه‌بێ.
وشه/ هه‌ستى كه‌مال، مه‌حموود ئیسماعیل، ڕامیار جه‌واد