ئافرەتانی نەخۆش بە شەكرە لە جۆری یەكەم یان دووەم ئەوان لەكاتی دووگیانیدا رووبەڕووی كێشەیەكی تر دەبنەوە و مەترسی ئەوەیان بۆ زیاد دەبێت كە ئاخۆ ئەو نەخۆشییە كاریگەری بۆسەر خۆیان و كۆرپەكەیان هەیە، بۆیە پێویستە ئەوان ئەو زانیارییانە بزانن.
-تیمێكی پزیشكی شارەزا، لەگەڵ تێپەڕبوون بە قۆناغەكانی دووگیانیدا پێویستە تیمێكی پزیشكی شارەزا چاودێری ئەو ئافرەتە دووگیانە بكەن وەك شارەزا لە بواری كوێرە رژێن و خۆراك كە چاودێری ئاستی شەكری خوێن بكەن و لە كاتی پێویست بەهاناتەوە بێن.
-هەروەها پێویستە پێوەندیت بە پزیشكی شارەزای لەدایكبوونەوە هەبێت بۆ بەهاناهاتن لە حاڵەتی مەترسیداری لەدایكبوون كە شارەزای باشی لە چاودێری ئافرەتانی دووگیان و ئەوانەی نەخۆشی شەكرەیان هەیە، هەبێت.
-پزیشكی شارەزای چاو كە كێشەكانی چاو پێوەست بە نەخۆشی شەكرە لەكاتی دووگیانیدا چاودێری بكات.
-پزیشكی منداڵ، كە پێویستە لە ئێستەوە پزیشكێكی منداڵ بۆ كۆرپەكەت ئامادە بكەیت.
بۆچی پێویستە كۆنترۆلی شەكرەی ئافرەتی دووگیان بكرێت؟.
كۆنترۆلكردنی ئاستی شەكرەی خوێن پێش و لە كاتی دووگیانیدا باشترین رێگەیە بۆ رێگرتن لە كێشەكانی نەخۆشی شەكرە دروستیان دەكات و بۆ ئەوانە باشە:
-رێگرتن لە مەترسی لەبارچوون وەیا لەدایكبوونی كۆرپەلەیەكی مردوو، كە ئەوانە دوو مەترسی گەورەن لەبارەی دووگیانی و نەخۆشی شەكرەوە.
-رێگرتن لە مەترسییەكانی زوو لەدایكبوون، هەرچەند باشتر كۆنترۆڵی ئاستی شەكری خوێن بكرێت ئەگەری زوو لەبارچوون كەمتر دەبێتەوە.
-رێگرتن لە تووشبوون بە كەموكوڕی زگماكی، ئەگەر كۆنترۆلی ئاستی شەكرەی خوێن بكرێت لە سەرەتای دووگیانیدا، رێگرییەكی زۆر لە دروستبوونی كێشەی زگماكی لە كۆرپەلە دەكرێت، بەتایبەتی ئەوانەی پێوەستن بە مێشك و بڕبڕەی پشت و دڵەوە.
رێگرتن لە زیاد گەشەكردنی كۆرپەلە، ئەگەر بە باشی كۆنترۆلی شەكرە نەكرا، كلوكۆزی زیاد لە رێگەی وێڵاشەوە دزە دەكات و پەنكریاسی كۆرپەلە هان دەدات بۆ بەرهەمهێنانی ئەنسۆلینی زیاتر و ئەوەش وا دەكات كە قەبارەی كۆرپەلە زۆر گەورە بێت و كێشەی لەدایكبوونی بۆ دروست بێت و بەلەدایكبوونی ئاسایی زیانی بەركەوێ.
رێگرتن لە دروستبوونی كێشە بۆ دایك، كۆنترۆلكردنی شەكرە مەترسییەكانی بەرزی پاڵەپەستۆی خوێن و ژەهراویبوونی دووگیانی زیاد دەكات.
-رێگرتن لە كێشە بۆ كۆرپەلە، هەندێك جار منداڵی شیرەخۆرە بۆ دایكێك كە شەكرەی دووگیانی هەیە، دوای ماوەیەكی كورت لە دوای لەدایكبوون تووشی كەمی رێژەی شەكرە دەبێت بەهۆی زۆری ئاستی ئەنسۆلینەوە.
-كۆنترۆلكردنی شەكرە یاریدەرە بۆ ئاستێكی ئاسایی شەكرە و كالیسیۆم و مەگنسیۆمی خوێنی كۆرپەلە و پاراستنی لە زەردوویی لە دوای لەدایكبوون.
سەرچاوە: سامەرا تیڤی