ئێران له ڕێی سوپاسالاری وڵاته‌كه‌یه‌وه ڕای ده‌گه‌یه‌نێ كه قسه‌كانی تره‌مپ له كاتی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵژاردنه‌كاندا، له قه‌باره‌ی خۆی گه‌وره‌تر بوون و ئه‌و هێشتا تازه له ده‌سه‌ڵات و سیاسه‌ت و نازانێ چی ده‌ڵێ.
لیوا محه‌مه‌د حسێن باقری سه‌رۆكی ئه‌ركانی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كانی ئێران، له ئه‌نجامی سه‌ركه‌وتنی دۆناڵد تره‌مپ بۆ كۆشكی سپی، ڕای ده‌گه‌یه‌نێ كه قسه‌كانی له قه‌باره‌ی خۆی گه‌وره‌تر بوون و ئه‌و هێشتا تازه له ده‌سه‌ڵات و سیاسه‌ت و نازانێ چی ده‌ڵێ.
ئه‌و به‌رپرسه ئێرانییه ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كه دۆناڵد تره‌مپ ئاگای له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست نییه، بۆیه ناتوانێ قسه‌ی له‌سه‌ر بكات.
پێشتریش حه‌سه‌ن ڕۆحانی سه‌رۆكی ئێران سه‌باره‌ت به سه‌ركه‌وتنی تره‌مپ دوا و ڕای گه‌یاند كه پێویسته له بارودۆخی جیهان تێ بگات پێش ئه‌وه‌ی هه‌ر هه‌نگاوێكی هه‌ڵه بنێت و ده‌بێ باشتر له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست شاره‌زا بێت.
ده‌سه‌ڵاتی ئێرانی ده‌یخواست هیلاری كلینتن ببێته سه‌رۆك، ڕەنگە بوونی هیلاری بە سەرۆك، بۆ سیاسەتەكانی ئێران خۆشتر بێت، چونكە لە هەمان حزبی باراك ئۆباما سەرۆكی ئێستەی ئەو وڵاتەیە كە لە ماوەی هەشت ساڵی سەرۆكایەتییەكەی، زۆرینەی ئەو گەمارۆیانەی ئێران هەیبوو لەسەری لا برا و كێشەی بەرنامە ئەتۆمییەكەیشی تا ڕادەیەك بەو شێوەیە كرا كە خۆی دەیەوێ، هەر ئەوەشە لایەنی هەرە لاوازی دیموكراتییەكان كە ئەمڕۆ خەڵكی ئەمەریكا جارێكی تر متمانەیان پێ نەدانەوە، چونكە لە دنیادا لاواز بوون و لایەنی ڕووسیا بەسەریاندا شكایەوە و نەیانتوانی هێزی یەكلاكەرەوە بن لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
دوای هەڵبژاردنی ڕۆژی هەشتی تشرینی دووەم/نۆڤێمبەر، ئەنجامە بەرایییەكانی هەڵبژاردن ڕاگەیەنران، بەگوێرەی ئەنجامەكانیش دۆناڵد تره‌مپ كاندیدی كۆمارییەكان توانی سەركەوتن بە دەست بهێنێ و 57 ملیۆن لە دەنگدەرانی ئەمەریكا دەنگیان لە بەرژەوەندی دۆناڵد تره‌مپ دا، بەوهۆیەوە لە كۆی 538 نوێنەر توانی 276 نوێنەر لە سەرجەم ویلایەتەكانی ئەمەریكا بباتەوە و توانی ببێتە 45ەمین سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا.