له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و ڕاپرسیانه‌ی كه زۆرینه‌یان پێشكه‌وتنی هیلاری كلینتن به‌سه‌ر دۆناڵد تره‌مپیان ده‌رده‌خست، ئه‌نجامه‌كه كاتێك پێچه‌وانه بوو، بۆ زۆربه‌ی خه‌ڵكی دنیا تاسانی دروست كرد، به‌ڵام هه‌رگیز بۆ ئه‌و پیاوه ئه‌مه‌ریكییه شتێكی شۆك نه‌بوو، چونكه خۆی ده‌یزانی كه تره‌مپ ده‌رده‌چێ.
ئالان لیچتمان پرۆفیسۆری بواری مێژووی ئه‌مه‌ریكی، له ساڵی 1984 تا ئێسته، هه‌ر پێشبینییه‌كی كردبێت، هه‌مووی ڕاست ده‌رچووه، بنه‌مای پێشبینییه‌كانیشی به 13 پرسیار داڕشتووه كه وه‌ڵامه‌كانی به "به‌ڵێ" یان "نه‌خێر"ه، ئه‌نجامی ئه‌و پرسیارانه، پێشبینییه‌كانی بۆ ده‌رده‌خات.
ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجه، ته‌نانه‌ت خۆشی خه‌ریكبوو گومانی ده‌خسته سه‌ر ئه‌و سیسته‌مه 13 پرسیارییه‌ی دروستی كردبوو، ده‌یگوت ئه‌مجاره به درۆ ده‌رده‌چێ، ئاخر سیسته‌مه‌كه‌ی گوتبووی دۆناڵد تره‌مپ ده‌بێته سه‌رۆك، به‌ڵام كاتێك ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌ركه‌وتن، زیاتر ئه‌مه‌ریكییه‌كان به بایه‌خه‌وه ڕوویان كرده بنه‌ماكانی.
خۆی پێی وابوو، هه‌موو ئه‌مه‌ریكا یان زۆربه‌ی دژی ده‌وه‌ستن، چونكه له ڕاگه‌یاندنه‌كان وا نیشان ده‌را.
ئالان، جگه له هه‌ڵبژاردنی ئه‌مساڵ، له هه‌شت هه‌ڵبژاردنی پێشووشدا پێش هه‌موو ئه‌مه‌ریكییه‌كان ده‌یزانی كه كێ ده‌بێته سه‌رۆكی وڵات.
دوای هەڵبژاردنی ڕۆژی هەشتی تشرینی دووەم/نۆڤێمبەر، ئەنجامە بەرایییەكانی هەڵبژاردن ڕاگەیەنران، بەگوێرەی ئەنجامەكانیش دۆناڵد تره‌مپ كاندیدی كۆمارییەكان توانی سەركەوتن بە دەست بهێنێ و 57 ملیۆن لە دەنگدەرانی ئەمەریكا دەنگیان لە بەرژەوەندی دۆناڵد تره‌مپ دا، بەوهۆیەوە لە كۆی 538 نوێنەر توانی 276 نوێنەر لە سەرجەم ویلایەتەكانی ئەمەریكا بباتەوە و توانی ببێتە 45ەمین سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا.