دواى كۆتاییهێنانى بایكۆتى مامۆستایان له شارى سلێمانى، بڕى ئه‌و پاره‌یه ئاشكرا كرا كه بۆ هاتوچۆى مامۆستایانى شاره‌كه خه‌رج ده‌كرێت.
به‌گوێره‌ى چه‌ند زانیارییه‌ك كه تایبه به "وشه" مامۆستیان ڕێكه‌توون له‌سه‌ر شێوازى پێدانى پاره‌ى گواستنه‌وه‌ى مامۆستایان به‌چه‌ند جۆرێك، مامۆستایانى ده‌ره‌وه‌ى شار بڕى 290 هه‌زار دینار كه دوورترین شوێن له ده‌ره‌وه‌ى شار ده‌گرێته‌وه بۆ كه‌مترین تا ناوشار كه بڕى 150 هه‌زار دیناره.
ئه‌و بڕه پاره‌یه به‌شێوه‌ى دورترین به پێوه‌رى كیلۆمه‌تر له‌سه‌نته‌رى شار دابه‌ش كراوه.
له‌كۆى ئه‌و بڕه پارانه‌ى بۆ سنوورى پارێزگاى سلێمانى كۆكراوه‌ته‌وه بریتیه له دوو ملیار و 450 ملیۆن دینار له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌مه‌ند و بازرگانانى شاره‌كه، هه‌روه‌ها بڕى ملیۆنێك و 175 هه‌زار دۆلار له‌لایه‌ن ڕێكخراوێكى ئه‌ڵمانى دابین ده‌كرێت.
سه‌باره‌ت به كاتی بایكۆته‌كه، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م، پشتیوان سادق وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕای گه‌یاند كه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی په‌روه‌رده و به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی قه‌زاكانی سنووری سلێمانی، هه‌ڵه‌بجه، گه‌رمیان و ڕاپه‌ڕیان بڕیاریان داوه له ڕۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو ده‌ست به خوێندن بكه‌ن.
به‌هۆی بایكۆتی خوێندنه‌وه له‌لایه‌ن مامۆستایان به‌هۆی پێنه‌دانی مووچه‌كانیان له كاتی خۆیدا له ده‌ڤه‌ره‌كانی سلێمانی، هه‌ڵه‌بجه، گه‌رمیان و ڕاپه‌ڕیان، ده‌رگه‌ی قوتابخانه‌كان نه‌كراونه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش وای كردووه به‌شێك له‌و قوتابیانه ڕوو له قوتابخانه ئه‌هلییه‌كان بكه‌ن و به‌شه هه‌ره زۆره‌كه‌شی له خوێندن بێ به‌ش ببن.