كۆمپانیای مایكرۆسۆفتی ئه‌مه‌ریكی به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی ڕای گه‌یاند، ئه‌وانه‌ی ویندۆز7 و ویندۆز8 به‌كار ده‌هێنن و ده‌یانه‌وێ به شێوه‌یه‌كی بێ به‌رامبه‌ر ویندۆز 10 به‌ده‌ست بهێنن، پاش ماوه‌یه‌كی تر ناتوانن ئه‌وه‌یان ده‌ست بكه‌وێ، چونكه خۆیان له بنه‌ڕه‌تدا واده‌یان ته‌نیا تا 31ی كانوونی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ داناوه، واته دوای ته‌وابوونی ئه‌مساڵ، ئیتر هه‌ركه‌سێك ویندۆز 10ی بوێت، ده‌بێ پاره‌ی پێ بدات.
ئه‌م خزمه‌تگوزارییه‌ی مایكرۆسۆفت بۆ ئه‌و كه‌سانه بوو كه ڤێرژنی ئۆرجیناڵی ویندۆز7 و ویندۆز8 به‌كار ده‌هێنن، هه‌ركه‌سێك ویندۆزێكی تری پێش ئه‌وان به‌كار بهێنایه، ڕاسته‌وخۆ هه‌ر ده‌بوو پاره‌ی پێ بدات.
ئه‌و كۆمپانیا ئه‌مه‌ریكییه دوای ئه‌وه‌ی ویندۆز 10 كۆمه‌ڵێ كێشه‌ی لێ كه‌وته‌وه، ڤێرژنێكی نوێی ویندۆزی به‌ناوی "ویندۆز 10S" ڕاگه‌یاند، شاره‌زایان ده‌ڵێن ئه‌و ڤیڕژنه‌ی ویندۆز زۆر به‌هێز و كارایه، بۆ ئه‌وانه‌ی پێشتر ویندۆز 10 پرۆ و پرۆ ئیدوكه‌یشن و ئینته‌رپرایسیان به‌كار هێناوه، چاكتره بیكه‌ن به ویندۆز10 ئێس، چونكه ئه‌مه له هه‌موو ڤێرژنه‌كانی تر باشتر و به‌هێزتره. سیسته‌می ئاسایشی كارپێكه‌ر و كه‌مكردنه‌وه‌ی دزه‌كردنی به‌رنامه پیس و ڤایرۆسایییه‌كان بۆ نێو كۆمپیوته‌ر تایبه‌تمه‌ندییه‌كی زۆر گرنگ و به‌هێزی ئه‌و ڤێرژنه نوێیه‌ی ویندۆزن.
خۆی هۆكاری ئه‌وه‌ی پێشتر مایكرۆسۆفت ڕێی ده‌دا به‌كارهێنه‌رانی ئه‌و دوو ڤێرژنه‌ی پێشوو به بێ به‌رامبه‌ر ڤێرژنه نوێیه‌كه‌یان ده‌ست بكه‌وێ، بۆ ئه‌وه‌بوو بتوانن باشتر له نوێیه‌كه ڕابێن و هه‌ر هه‌ڵه‌یه‌كی تێدا بوو بۆ كۆمپانیاكه‌ی بنێرن، ئه‌وه‌بوو دوای ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵێ كێشه‌ی لێ دۆزرایه‌وه، ڤێرژنێكی بێ كێشه‌یان دروست كرد و كۆتایان به ویندۆزی بێ به‌رامبه‌ر هێنا.
ڕاپۆرته‌كان ئه‌وه ده‌خه‌نه ڕوو، ئه‌گه‌ری هه‌یه ئه‌م بڕیاره‌ی كۆمپانیاكه‌ی بیل گێتس، ببێته هۆكاری ئه‌وه‌ی ڕێژه‌ی به‌كارهێنه‌رانی دابه‌زێت، به تایبه‌تی دوای ئه‌وه‌ی ڕكابه‌رییه‌كانی له‌گه‌ڵ كۆمپانیای ئه‌پڵ و گووگڵ گه‌یشتوونه‌ته لووتكه و ئێسته سیسته‌می ئایۆس و ئه‌ندۆید، روویان له هه‌ڵكشانی ته‌واو كردووه، ئه‌گه‌رچی ئه‌و دوو سیسته‌مه زیاتر بۆ ئامێره هۆشمه‌نده ده‌ستییه‌كان به‌كار دێن.
بازاڕی NetMarketShare ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات، پشكی ویندۆز 10 له بازاڕه‌كانی كۆمپیوته‌ردا به ڕێژه‌ی 9% به‌رز بووه‌ته‌وه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هێشتا پڕفرۆش‌ترین ویندۆز7 پڕفرۆشترینه، ئه‌مه‌ش وای كردووه كۆمپانیاكه بڕیاری نه‌هێشتنی ڤێرژنی بێ به‌رامبه‌ر بدات بۆ ئه‌وه‌ی پشكی ڤێرژنه نوێیه‌كه به‌رز بكاته‌وه.
ویندۆز10 شكستێكی گه‌وره‌شی له ماوه‌ی ڕابردوو له‌سه‌ر زاری جۆ بلفۆ جێگری سه‌رۆكی كۆمپانیاكه بۆ كاروباری ویندۆز 10 ڕاگه‌یاند و گوتی، مایكرۆسۆفت ئێسته سه‌رقاڵی ئه‌وه‌یه دووپات له‌و كه‌لێنانه بكاته‌وه كه هاككه‌ر و سیخوڕه‌كان له ڕێیه‌وه دێنه ژووره‌وه، ئه‌وان ده‌یانه‌وێ له سیسته‌می ویندۆزه‌كه‌یاندا ئه‌وه چاره‌سه‌ر بكه‌ن، بۆ ئه‌مه‌ش به ته‌واوی وازمان له دروستكردنی مۆبایل و سیسته‌می ویندۆز بۆ ئامێره هۆشمه‌نده‌كان به ته‌واوی هێناوه.
كۆمپانیای مایكرۆسۆفت، پێك هاتووه له كۆمپانیایه‌كی چه‌ند نه‌ته‌وه‌یی بۆ به‌رهه‌مهێنانی زانیاریی كۆمپیۆته‌ر، مێژووی مایكرۆسۆفت له چواری نیسانی 1975 ده‌ست پێ ده‌كات، ئه‌و كاته‌ی كه به ده‌ستی (بیل گه‌یتس Bill Gates و پل ئالن (Paul Allen له ئالبۆكێركی دامه‌زرا. سیسته‌می ویندۆز و به‌رنامه‌كانی ئۆفیس، پڕفرۆش‌ترین به‌رهه‌می ئه‌و كۆمپانیایه‌ن و داهاتی ساڵانه‌ی 42.28 ملیار دۆلار بوو و 76 هه‌زار كارمه‌ندی له 102 وڵات هه‌بوو كه سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ی به‌ده‌ست هێناوه.
ولیام هێنری گیتس دامه‌زرێنه‌ری كۆمپانیای مایكرۆسۆفت، ئه‌ندازیارێكی سۆفتوێری ئه‌مه‌ریكییه، كوڕی پیاوێكی هه‌ژاره و خۆشی خوێندنی ته‌واو نه‌كردووه و ده‌ستی داوه‌ته بواری پرۆگرام و ساڵی 1975، دوای ئه‌وه‌ی له كۆمپانیای IBM جیا ده‌بێته‌وه، كۆمپانیایه‌كی بچووك له‌گه‌ڵ پۆل ئالان داده‌مه‌زرێنن، ئێسته ئه‌و كۆمپانیایه‌ی ئه‌وان، زه‌به‌لاحترین كۆمپانیای ته‌كنه‌لۆجییه له دنیادا و خۆیان ئه‌و دوو هاوڕێیه، یه‌كه‌م و سێیه‌م ده‌وڵه‌مه‌ندترین مرۆڤی سه‌ر زه‌وین. پاره‌ی هه‌ردووكیان به‌شی مووچه‌ی چه‌ند مانگی هه‌موو خه‌ڵكی وڵاتانی دنیا ده‌كات.